نه‌زهه‌ت حالی: قۆناغی حوكمڕانی داهاتوو له‌به‌ر زۆر هۆكاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی ئاسان نابێت
وێستگه‌نیوز-
نه‌زهه‌ت حالی، به‌رپرسی پێشووی ده‌زگای پاراستنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێ ده‌نێته قۆناغێكی ته‌واو جیاواز و قۆناغی حوكمڕانی داهاتوو له‌به‌ر زۆر هۆكاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی ئاسان نابێت، هۆشداریشی داوه له‌وه‌ی گه‌ر حزبه‌كان " لەسەر هەمان ریتمی بەر لە هەڵبژاردن و سالانی ڕابردوویان بەردەوام بن بێگومان بارودۆخی هەرێم و خودی ئەو حزبانەش باش نابێت".
نه‌زهه‌ت حالی، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "هه‌رێمی كوردستان له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێ ده‌نێته قۆناغێكی ته‌واو جیاواز له قۆناغی به‌ر له هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه كاریگه‌ره‌كان له‌م كاته‌دا له ڕۆئیا و سیاسه‌تكردندا زۆر له یه‌ك دوورن".
ناوبراو پێیوایه كه "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ش له‌به‌ر به‌شداری هێزی سیاسی نوێ جیاوازتر ده‌بێت له جاران و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌ندێ له حزبه‌كان هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش قۆناغی حوكمڕانی داهاتوو له‌به‌ر زۆر هۆكاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی ئاسان نابێت، هاووڵاتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئاشناتر و به ئاگاتره به مافه مه‌دنی و سیاسییه‌كانی و داواكاری مه‌شروعی زیاتری هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و چوار ، پێنج حزب ولیسته‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆرترین ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیان به‌رده‌كه‌وێت، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویان ده‌كه‌وێته سه‌رشان. گه‌ر ئه‌وان به هه‌ستێكی نیشتمانی و به دوور له كه‌رب و كین و بۆ خێر و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دیالۆگ بكه‌ن، بێ دوا كه‌وتن بگه‌ن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پلانێكی نیشتمانی بۆ حوكمڕانیه‌كی مودێڕن، له حوكمڕانیدا به په‌یڕه‌وكردنی شایسته سالاری ده‌توانن هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئابورییه‌وه زۆر به‌هێزتر بكه‌ن، وڵامده‌ره‌وه‌ی زۆر له داواكارییه مه‌شروعه‌كانی هاوولاتیانیش بن، له‌و ده‌رفه‌تانه‌ش كه ڕه‌نگه بۆ گه‌لی كورد بێنه پێشه‌وه باشترین سودی لێ وه‌ربگرن و به‌سه‌ر زۆر له ته‌حدیاته‌كان زاڵ بن".
نه‌زهه‌ت حالی هۆشداری داوه له‌وه‌ی "گه‌ر به پێچه‌وانه له‌سه‌ر هه‌مان ریتمی به‌ر له هه‌ڵبژاردن و سالانی ڕابردوویان به‌رده‌وام بن بێگومان بارودۆخی هه‌رێم و خودی ئه‌و حزبانه‌ش باش نابێت، هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕوی ته‌حه‌دیاتی گه‌وره‌تر و لێكترازانی زیاتر ده‌كه‌نه‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووشدا ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه متمانه‌ی زۆرێك له هاووڵاتیان و ده‌نگده‌رانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و خه‌ڵك بیر له ئالترناتیڤی جیاوازتر له هه‌موان ده‌كه‌نه‌وه".
PM:10:28:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت