ئه‌ردۆغان بۆ نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ببێته‌ مایه‌ی خێر


وێستگه‌نیوز-
له‌ میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هیوای خواست هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێت، ببێته‌ مایه‌ی خێر.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ "له‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌ردۆغان هیوای خواست هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كورد له‌ باكووری عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ 20ی مانگ به‌ڕێوه‌بچێت، ببێته‌ مایه‌ی خێر".

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌ به‌ره‌ی توركمانی عێراقیش تێیدا ركابه‌ری ده‌كات، له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر و به‌ لێكتێگه‌یشتنێكی گشتگیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

بڕیاره‌ رۆژی 20ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و، 1191 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر 100 كورسیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
 


PM:08:19:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو