ژماره‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منیی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگده‌ران، رایگه‌یاند كه "له ڕۆژانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌نگدانی گشتیدا، مۆبایل و كامێرا بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌گه‌ڵ خۆتان مه‌به‌ن، چونكه قه‌ده‌غه‌یه و ڕێگا پێدراو نییه."
لیژنه‌كه ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك موبایل، یاخود كامێرا له‌گه‌ڵ خۆی بۆ بنكه‌ی ده‌نگدان ببات، كارمه‌ندانی پۆلیس هه‌ر له ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگداندا ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن بیبه‌نه ژووره‌وه".
بڕیاره هه‌ینی 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به به‌شداریی 215 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌كانی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه كورده‌كانی نێو هێزه‌كانی سوپای عێراق، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت ئاماده‌كراون و دابه‌شی سه‌ر 165 بنكه و 749 وێستگه كراون و پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش له كاتژمێر7ـی به‌یانی بۆ 6ـی ئێواره ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جگه له چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه)، بۆ یه‌كه‌مجاره له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت، ده‌توانن له هه‌شت پارێزگای عێراق ده‌نگ بده‌ن.
بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ڕۆژ هه‌ینی به‌م شێوه دابه‌ش كراون:
ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ولێر
62 بنكه
306 وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له سلێمانی
57 بنكه‌ی
276 وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له دهۆك
33 بنكه
142 وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه
یه‌ك بنكه
سێ وێستگه
بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ڕۆژ هه‌ینی له سنووری پارێزگاكانی عێراق به‌م شێوه دابه‌شكراون:
ده‌نگدانی تایبه‌ت له كه‌رخ – به‌غدا
دوو بنكه‌ی ده‌نگدان
هه‌شت وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له ڕه‌سافه - به‌غدا
یه‌ك بنكه
دوو
ده‌نگدانی تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا
چوار بنكه
پێنج وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له كه‌ركوك
یه‌ك بنكه
دوو وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له دیاله
یه‌ك بنكه
یه‌ك وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له ئه‌نبار
یه‌ك بنكه
یه‌ك وێستگه
ده‌نگدانی تایبه‌ت له واست
یه‌ك بنكه
یه‌ك وێستگه
PM:07:39:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 848
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت