لەبارەی هاتووچۆی دەروازەکان لە رۆژانی هەڵبژاردن روونکردنەوە دەدرێت


وێستگەنیوز-


دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی ئاسایی دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، لە راگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، "لەسەر بریاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و گەشتیارانی کوردستانی و بیانی و بازرگانان و کۆمپانیاکان دەکەینەوە بەبۆنەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و رۆژانی هەڵبژاردن هاتووچۆی گەشتیاری و جوڵەی بازرگانی لە هەموو دەروازەکان بەردەوام دەبێت".


ئاماژەی بەوەکرد، "هاتووچۆ لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانیش لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاسایی و بەردەوام دەبێت و دەروازەکەمان داناخرێت و وەکو رۆژانی ئاسایی کراوە دەبیت".


رۆژی هەینی هەڵبژاردنی تایبەت و رۆژی یەكشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.



PM:06:14:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو