بڕیارێک لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ڤیزا دەرکرا


وێستگەنیوز-


وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیاکانی ڤیزا و نشینگە و رێکخراوەکان دەرکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی وزاری بۆ مامەڵەکردنی نوێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری ڤیزا و نشینگە و پارێزەرەکان و رێکخراوەکان، ئەوانەی کۆدی ڤیزایان راگیراوە، دەرچوو".


لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئەو فەرمانە وزارییە، لە ئەمڕۆ، چوارشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و تا 31ی کانونی یەکەمی 2024، کاری پێ دەکرێت".


ئاماژە بەوەکراوە، "سوودمەندان دەتوانن سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست".



PM:04:51:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت