ناوڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێک کرد، لەنێویاندا بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و تورکیا".

دوای گەیشتنی بە ئەنقەرە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئیبراهم کاڵن، بەرپرسی دەزگای میتیش بەشدار بوو.

ئەم سەردانە فەرمییەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ ئەنقەرە دوای شەش مانگ دێت لە سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا و دواتریش بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.





PM:03:32:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو