پاش چەند کاتژمێرێک کاراکردنی؛ بەستەری پڕکردنەوەی فۆرمی تەوتین لە کارکەوت


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە 15ـی 10ـی 2024، بریاردرا دەستبکرێت بە دابەشکردنی فۆرمی تەوتین لە سلێمانی و دەوروبەری، ئەمرۆ بەهۆی کێشەیەکەوە دابەزاندن و چوونەناو سیستمی فۆرمەکە بە رێگەی ئۆنلاین، لەکارکەوت.

ئەمرۆ چوارشەممە 16ـی 10ـی 2024، پاش چەند کاتژمێرێک لە کاراکردنی سیستمی ئۆنلاین بۆ دابەزاندنی فۆرمی تەوتین، سیستمەکە کێشەی تێکەوت و لەکار کەوت.

دوو ئەگەر هاتووەتە ئاراوە بۆ درووستبوونی ئەم کێشەیە، یەکەمیان بوونی فشارێکی زۆری بەکارهێنەرانی ئەو بەستەرە ئەلکترۆنییەیە کە نەیتوانیوە بەرگەی ئەو ژمارە زۆرە بگرێت و لەکارکەوتووە. 

ئەگەری دووەم ئەوەیە، دەوترێت "دەستی دەرەکی توانیویەتی بچێتە ناو سیستمەکەوە و بە تەواوی کارکردنی بوەستێنێت. 

وێستگەنیوز تا ئێستا بە ووردی نەیزانیوە کە ئایا ئەم فۆرمە لە لایەن بەغداوە دابەشکراوە یاخود ناوخۆی هەرێمی کوردستانە. هەروەها لە ڕووی دیزاینی فۆرمەکەوە، جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو فۆرمی تەوتین'ـەی لە بەغداوە دێت. 

ئەم فۆرمە بریتییە لە فۆرمی تەوتین لە رێگەی بەستەرێکەوە، فەرمانبەران و مووچەخۆران فۆرمەکەیان داردەهێنا و پاش پڕکردنەوەی، دەیانبردەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار کە فەرمانگەکەی خۆیانە، بەمەبەستی تەوتین کردنی مووچەکانیان. 

دابەشکردنی فۆرمەکە هەر بە شیوەی ئۆنلاین نەبوو، بەشێک لە میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، دوێنێ سێشەممە "فۆرمی تەوتین لەچەند قوتابخانەیەکی سنووری گەرمیان دابەشکراوە و بریارە لەداهاتوشدا لەتەواوی فەرمانگەکان دابەش بکرێت."

ئەم وێنەیەی خوارەوە، وێنەی فۆرمی تەوتینی پارێزگاکانی عێراقە


PM:01:57:16/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 4980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو