هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت لەبارەی بەکارهێنانی جۆرێک بوتڵی غازەوە
وێستگەنیوز-
قایمقامییەتی سلێمانی هاوڵاتییان لە بەکارهێنانی جۆرێک بوتڵی غاز ئاگاداردەکاتەوە داوایان لێدەکات ئەو جۆرە غازە نەکڕن.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاندووە، "دوای به‌ده‌ستگه‌یشتنی داواكاریی بۆ فرۆشتنی جۆرێك له بوتڵی غازی ماڵان كه له پلاستیك دروستكراوه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه نموونه‌ی بوتڵەکە بۆ پشکنین ره‌وانه‌ی تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پیشه‌سازیی كراوه".
ئاماژەی بەوەشداوە، "دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووە كه ئه‌و جۆره بوتڵه نه‌گونجاوه و شیاوی به‌كارهێنان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی فشاری 90 باڕی نییه".
باسی لەوەشکردووە، "له‌سه‌ر بنه‌مای پشكنین و نووسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پیشه‌سازی، به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشتنی له بازاڕه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و له‌هه‌ر شوێنێكیش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی هۆشداریشییدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره بوتڵه پلاستیكییه چینییانه مه‌ترسی ته‌قینیان لێده‌كرێت و جێگه‌ی مه‌ترسیین، هاوڵاتییان له‌و جۆره بوتڵه غازه پلاستیكییه به‌كارنه‌هێنن
PM:01:42:16/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت