قوباد تاڵەبانی: بۆ پاراستنی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان گرنگە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاودێری پرۆسەکە بکەن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2024، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازیکرد لە محەمەد ئەلحەسان، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە دکتۆر محەمەد ئەلحەسان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک نێردەی نوێی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرا، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و رێزگرتنی لایەنەکان لە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن. 

هەر لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بە گرنگی زانی بۆ پاراستنی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکان و بەهێزترکردنی پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان، نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی ئاستی متمانەی هاوڵاتییانی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانیش بە پرۆسەکە زیاتر ببێت.


PM:01:18:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو