رابەر کەمال: وەک کاندیدی بەرەی گەل دەکشێمەوە و پەیوەندیم بە هیچ لایەنێکەوە نامێنێت


وێستگەنیوز_

رابەر کەمال، کاندیدی بەرەی گەل بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی کوردستان رایگەیاند، لە خۆکاندید کردن بۆ ئەم خولەی پەرلەمان کشامەوە و پەیوەندیم بە هیچ لایەنێکەوە نەماوە.

رابەر کەمال، بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دەمەوێت لێرەوە پێتان ڕابگەیەنم کە لە ڕۆژی 15ـی 10ـی 2024ـوە وەک کاندیدێکی بەرەی گەل  ژمارە 28 لە لیستی ژمارە 169، دەکشێمەوە؛ و لە کاتی ئامەژە پێکراوەوە هیچ پەیوەندییەکم بە هیچ حزب و لایەنێکەوە نامێنێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمەودوا "وەک هاووڵاتییەکی دڵسۆز بەردەوام دەبم لە کاری ڕۆژانەی خۆم و تا بتوانم لە پێگەی خۆمەوە خزمەت بە هاوڵاتیانی ناوچەکەم بکەم."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رابەر کەمال دەڵێت: "بەداخەوە کوردستان هەموو جوانی  و میژوو شارستانی و قارەمانی گەلەکەی هەموو نابین کراون، تەنها ئەوی ئەبینریت و بەرچاوی خەڵک دەکەوێت نەهامەتی و بێ مووچە و هەزاران ماڵوێرانی دیکەیە."


لە کۆتاییشدا، هیوای هەڵبژاردنێکی ئارام و کوردستانێکی ئاوەدان دەخوازێت و نوسیویەتی: لێرەوە داوا لە لایەنگران و پشتگیران و خەمخۆرانم دەکەم کە ئازادن لە هەڵبژاردنی هەر کاندیدێک بەڕەچاو کردنی کەسی شیاو تا بتوانێت لە ناو هۆڵی پەرلەمان نوێنەری ڕاستەقینەی  ماف و داواکاریەکانیان بێت.


AM:11:00:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو