نێچیرڤان بارزانی لە ئەنقەرە لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی 10ـی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە، پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.

رۆژی سێشەممە، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئامانجی سەردانەکە رایگەیاند، "هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێ بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌."

دوایین جار ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی لە 24 نیسانی 2024، لە هەولێر کۆبوونەوە، ئەوەش لە میانەی سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بوو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.


AM:10:01:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو