کەشناسی وادەی بارانبارین و یەکەم شەپۆلی سەرمای ئەمساڵی راگەیاند


وێستگەنیوز_

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری باران بارینی کەم ھەیە. شارەزایەکیش دەڵێت: پێشبینی دەکرێت یەکەم سەرمای ئەمساڵ لە رۆژی هەینی دەستپێبکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە 37 پلەی سیلیزی دەبێت، نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە کە 22 پلەیە، لە ھەولێریش 33 پلە و لە سلێمانی و دھۆک 32 پلە و لە ھەڵەبجە و زاخۆ و سۆران 34 و 32 و 31 پلەی سیلیزی تۆماردەکرێت. 

راشیگەیاند، لە سنووری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ھەوری تەواودەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک باران لە ھەندێک ناوچەی جیاجیا لەکاتەکانی درەنگانی شەودا.

پێشتریش کەشناسی عیراق پێشبینیکردبوو لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەوە بارانبارین چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە بە ھەرێمی کوردستانەوە بگرێتەوە. 

محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، "پێشبینی دەکرێت رۆژی هەینی بارستە هەوایەکی سارد هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما 8 پلە دابەزێت".


AM:09:38:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو