وته‌بێژی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم: سبه‌ینێ‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته‌ ئه‌نقه‌ره‌


وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ بكات و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببێته‌وه‌.


دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا وتیشی‌: "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ  ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه‌".

وتیشی‌: "هه‌ردوولا بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن".

دڵشاد شه‌هاب راشیگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و سه‌رۆكی‌ توركیا ده‌رباره‌ی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.


PM:11:39:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو