ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مامۆستایان: به‌م زووانه مژده‌ی خـۆش ده‌بیستن ده‌رباره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی رایگه‌یاند كه "به‌م زووانه مژده‌ی خـۆش ده‌رباره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه ده‌بیستن".
ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ده‌سته‌ی داكۆكی سه‌ردانی ره‌ییان كلدانی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی بابلیونی كرد له‌سلێمانی".
ده‌سته‌ی داكۆكی ده‌ڵێت: "له‌دیداره‌كه‌دا باس له ته‌وتینكردنی مووچه له‌سه‌ر بانكه فیدڕاڵییه‌كانی عێراق كرا و هه‌وڵ و پاڵپشتیه‌كانی ره‌ییان كلدانی و دكتۆر غالب محه‌مه‌د به‌رز نرخێنرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌م زووانه مژده‌ی خـۆش ده‌بیستن ده‌رباره‌ی ته‌وتینكردنی مووچه و رزگاربوونی یه‌كجاری هه‌مووان له‌ده‌ستی مووچه‌دزه‌كان".
ده‌سته‌ی داكۆكی له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راشیگه‌یاندووه كه "ده‌سته‌ی داكۆكی به‌م زووانه موفاجه‌ئه‌یه‌كی تری ده‌بێت بۆ هه‌مووان".
PM:10:53:15/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت