كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان حزب و هاوپه‌یمانی و لایه‌نه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، ده‌شڵێت: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه".
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانییه‌كان، حزبه‌كان، پاڵێوراوه‌كان و بریكاره‌كان، ده‌نگده‌ران، چاودێران و ڕاگه‌یاندنكاران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه "بنكه‌كانی ده‌نگدان له كاتژمێر 7:00ی به‌یانی تاكو 6:00ی ئێواره كراوه ده‌بن، له ڕۆژی هه‌ینی بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بۆ ده‌نگدانی گشتی و پرۆسه‌ی ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه".
كۆمسیۆن ده‌ڵێت: "پرۆسه‌ی كردنه‌وه و داخستنی وێستگه‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و ده‌نگدان ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌رانه‌وه ده‌بێت".
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه "رێگه نادرێت به بردنه‌ژوره‌وه‌ی ئامێری مۆبایل و كامێرا بۆناو بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان، ته‌نها له‌و بنكانه نه‌بێت كه بۆ راگه‌یه‌ندنكاران ته‌رخانكراوه".
كۆمسیۆن له راگه‌یه‌ندراوێكی تردا سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانی و حزب و پاڵێوراوان ئاگادارده‌كاته‌وه كه كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتژمێر 12ی شه‌وی سێشه‌ممه 15ی 10ی 2024 ده‌ستپێده‌كات.
PM:09:36:15/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت