دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید: ده‌نگمان پێبده‌ن تا به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن دروست بكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه قۆناغێكی گرنگ و چاره‌نوسساز چاوه‌ڕوانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات، بڕیار به ده‌ستی ئێوه‌یه و واقعه‌كه بگۆڕن، ده‌شڵێت: "ده‌نگمان پێبده‌ن تا به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن دروست بكه‌ین".
له كۆتا رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و و تیایدا هاتووه كه "له‌دوای كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن قۆناغێكی گرنگ و چاره‌نوسساز چاوه‌ڕوانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كات، قۆناغێك كه تێیدا به ده‌نگی ده‌نگده‌ران داهاتوی حكومڕانی و ژیانی په‌رله‌مانی و سیاسی دیاریده‌كرێت".
دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ده‌ڵێت: "ده‌نگده‌رانی كوردستان، بڕیار به ده‌ستی ئێوه‌یه، به‌ده‌نگ و متمانه‌ی ئێوه ده‌توانرێت واقیعی ئێستای سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێت و به ده‌نگه‌كانتان جیاوازی دروستبكه‌ن و كۆتایی به‌و قه‌یران و نه‌هامه‌تییه كه‌ڵه‌كه‌بوانه بهێنن كه (33) ساڵه به‌رۆكی هاوڵاتییانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی گرتوه".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به‌پێچه‌وانه‌وه بایكۆت چاره‌سه‌ر نییه و تاقیكرایه‌وه، ده‌ركه‌وت كه له به‌رژه‌وه‌ندی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دایه به‌و جۆره‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یخوازێت".
رێكخه‌ری گۆڕان بۆ ده‌نگده‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "ئێوه‌ن كه بڕیار ده‌ده‌ن داهاتووی حكومڕانی ئه‌م وڵاته له‌ده‌ستی چ هێزێكدا بێت، به‌شداری به‌رفراوانتان نیشانه‌ی هۆشیاری و زیندویه‌تی ئێوه‌یه، بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵكاران و كۆتاییهێنان به تاكڕه‌وی له بڕیاردان و حكومڕانی خراپ له‌م هه‌رێمه‌دا، ئه‌وه‌ش به ئامانجی سه‌رخستن و هێنانه‌دی ئیراده‌ی گۆڕانكاری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاونیشتیمانیان".
ده‌شڵێت: "داواكاریین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، ده‌رفه‌تێكی دیكه به بزوتنه‌وه‌كه‌تان ببه‌خشن و به‌هێزی بكه‌نه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له داهاتو، له‌رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزه‌وه داكۆكی له ماف و داواكارییه‌كانتان بكه‌ین و شه‌قام به‌هێز بكه‌ینه‌وه و هاوكات بتوانین، به‌ره‌یه‌كی به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن دروست بكه‌ین".
بۆ بینینی ده‌قی وتاره‌كه كلیك لێره بكه:
PM:09:00:15/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت