لیژنه‌ی ئه‌منی: چیتر له هیچ كه‌س و لایه‌ن و هێزێك قبووڵ ناكه‌ین ئارامی و ئاسایشی هه‌ولێر تێك بدات
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه شه‌وی رابردوو له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی كوڕانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ هێرش كرایه‌سه‌ر هاوڵاتییه‌ك و ته‌قه‌یه‌كی زۆر كرا، ده‌شڵێت: "چیتر له هیچ كه‌س و لایه‌ن و هێزێك قبووڵ ناكه‌ین ئارامی و ئاسایشی هه‌ولێر تێك بدات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "له ڕێكه‌وتی 14-10-2024 كاتژمێر 10:45ی شه‌و، له گه‌ڕه‌كی زانیاریی شاری هه‌ولێر، له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (م.ت.أ) كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ری پێ بووه له‌ناو بانگه‌شه‌كاراندا له لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی كوڕانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن و زیان به خۆی و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نن".
لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت: "پاسه‌وانانی كوڕانی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ ئه‌مه جاری یه‌كه‌میان نییه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر هه‌مان كاریان كرد و هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و كرده‌وانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پاڵنه‌رێك هه‌بێت بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیریی شاری هه‌ولێر، هه‌ربۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین چیتر له هیچ كه‌س و لایه‌ن و هێزێك قبووڵ ناكه‌ین كه بیه‌وێت ئارامی و ئاسایشی شاری هه‌ولێر تێك بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و سزای یاسایی ده‌درێن، خۆشیان به‌رپرسیار ده‌بن له ئه‌نجامی هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی نه‌خوازراو".
لیژنه‌كه راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی شه‌وی ڕابردوو كراوه‌ته‌وه و، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ر، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌ركراوه كه به‌شدار بوون له‌و ئاژاوه‌گێڕییه".
PM:07:54:15/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت