سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ده‌سه‌ڵات ئازاری رۆحی هاوڵاتیان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری داوه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات ئازاری رۆحی هاوڵاتیان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری داوه، ده‌شڵێت: "ئه‌م دۆخه نه‌شیاوه گۆڕینی ده‌وێت".
له دواساته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی ده‌نگده‌ران كرد و رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵات ئازاری رۆحی هاوڵاتیان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری داوه.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی وتی: "ئه‌م دۆخه نه‌شیاوه گۆڕینی ده‌وێت و پێویسته ده‌نگده‌ران به‌رپرسانه بچنه سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان و قسه‌ی ناڕازی خۆیان بكه‌ن".
وتیشی: "ده‌بێت ئه‌م ئه‌مانه‌ته بدرێته ده‌ست كه‌سانێك كه گۆڕینیان ده‌وێت و بازرگانی ناكه‌ن به موعاناتی میلله‌ته‌وه و كاسبی ناكه‌ن وكاسبی سیاسی نین و هه‌مووان به‌رپرسانه هه‌نگاو بنێن".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ "پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی و هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی كه هه‌ن"، وێڕای ده‌ستخۆشی و سوپاسی ماندووبوونیان، وتی: "خوازیارین له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌رپرسانه و له‌خواترسانه ئه‌م شایه‌تییه بده‌ن و به‌ده‌نگه‌كانیان ئه‌و هاوكێشه‌یه ده‌ستكاری بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن به‌وانه‌ی به راستی دڵسۆزی میلله‌تن و سته‌میان له‌م خه‌ڵكه نه‌كردووه، بێلایه‌نی و نیشتمانپه‌روه‌ری خۆیان بسه‌لمێنن و ده‌نگ به خه‌ڵكی دڵسۆزی خه‌مخۆر بده‌ن و خۆیان به‌شدار نه‌كه‌ن له سته‌م و نادادییه‌ك كه هه‌یه".
PM:07:32:15/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت