لە گردبوونەوەیەکدا خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن


وێستگەنیوز-


خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لە گردبوونەوەیەکدا داواکارییەکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024، ژمارەیەک لە خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە پارکی هەواری شار لە سلێمانی گردبوونەوە.


سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بە وێستگەنیوزی راگەیاند "داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین کارتی رێگەپێدان بۆ ئۆتۆمبێلەکانمان بکات، بۆ ئەوەی کێشەی هاتووچۆمان نەمێنێت".


ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بێ ئەوەی هیچ سەرپێچییەکیان کردبێت، خاوەنەکەی بڕی یەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت".


PM:06:43:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو