بافڵ تاڵەبانی بۆ پارتی: تاکڕەویتان دەوەستێنین


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2024، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "ئەم ناعەدالەتییەی هەیە لەم حکومەتە کۆتایی پێدەهێنین".


بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، "کەمینەیەک لە پارتی هەیە تێناگەن لەوەی کە ئێمە دەڵێین کۆتایی پێدەهێنین، کۆتایی بەم سیستمە دەهێنین کە رۆژ بە رۆژ کوردستان بەرەو حکومی بەرەو پۆلیس دەبات، هەروەها کۆتایی بە پێنەدانی مووچە دەهێنین".

سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ئاراستەی پێکهاتەکان کرد وتی، "ئێمە دەمانەوێت لە پەرلەمانێکی دروستدا خۆتان نوێنەرایەتی خۆتان بکەن".

راشیگەیاند، "لەبەر سەرانسەندن بزنسمانەکان هەولێریان جێهێشتووە"، ئاشکراشیکرد، "پرۆژەی 2023مان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە".

وتیشی، "ئەوەم پێ ناخۆش بووە پارتی وتویەتی بافڵ تاڵەبانی کتێب ناخوێنتەوە، زاب خودێ هەموو پارتی کۆکەیتەوە بە قەت من کتێبیان نەخوێندووەتەوە".

لە درێژەی وتەکانیاندا باسی لەوەکرد، "ئێمە سیاسەتی نەوت و غازمان نییە، بەڵکو سیاسەتی دزینی نەوت و غازمان هەیە، بۆیە سیاسەتی نەوت و گاز پێویستی بە ریفرۆمە".

بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی دا، بۆ هەموو ئەو سێکتەرانەی لە دواوەن باشترین راوێژکار دەهێنێت و باشترین حکومەتان بۆ دروست دەکەین.

جەختیشی لەوەکردەوە، "ئەم هەڵبژاردنە تەزویری تیاناکرێت و بڕۆن دەنگەکانتان راست بکەنەوە و دەنگ بدەن بە یەکێتی و چوار ساڵ خزمەتان دەکات".

"کاکە بڕۆن دەنگبدەن سیقەتان بە من نییە دەنگ بە حزبێکی دیکە بدەن، بەڵام بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن" بافڵ تاڵەبانی وادەڵێت.

دەشڵێت، "من دوژمنی تاکڕەویی پارتیم کە خەریکە هەرێمی کوردستان وێران دەکات، من ئەگەر هاوڕێیەتیت بکەم هاوڕێیەکی زۆرباشم و ئەگەر دوژمنایەتیت بکەم دوژمنێکی زۆر خراپم، بەڵام زاب خودێ خراپترین دوژمنی پارتیم".


PM:05:12:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو