لاهور شێخ جه‌نگی: رێگای سه‌ره‌كیمان دیموكراسییه‌، لێمان بگرن راپه‌ڕین ده‌كه‌ین


وێستگه‌نیوز-

لاهور شێخ جه‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل رایگه‌یاند رێگای سه‌ره‌كییان دیموكراسییه‌، ئه‌گه‌ر لێیان بگرن راپه‌ڕین ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "پاره‌ دزراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌".

لاهور شێخ جه‌نگی‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ زووم وتی‌: "پێموایه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌كرێت، چونكه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سلكی‌ دیپلۆماتی‌ له‌ هه‌ولێره‌ و گه‌ر تۆ به‌ته‌مانی‌ گۆڕانكاری‌ بیت، له‌ سلێمانییه‌وه‌ ناتوانیت گۆڕانكاری‌ بكه‌یت".

وتیشی‌: "وه‌زعمان له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان باشه‌ و ئیشه‌ڵا ده‌بینه‌ جێی‌ ئومێدی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ و نائومێدیان ناكه‌ین".

سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل پێیوایه‌ كه‌ "ده‌بێت گۆڕانكاری له‌ هێزی ئه‌منییه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و كه‌س ناتوانێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نانبڕاو بكات".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌گه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆڵه‌ له‌ پارتی و یه‌كێتی بكه‌نه‌وه‌ گۆڕانكاری ریشه‌یی رووده‌دات".

راشیگه‌یاند كه‌ "به‌ره‌ی گه‌ل پلاتفۆڕمێكی فراوانه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی نادادپه‌روه‌رین، ناڵێم هه‌ولێر وه‌رده‌گرینه‌وه‌، من ده‌ڵێم ده‌بێت هه‌ولێر ببێته‌وه‌ به‌ هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان".

سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ش به‌ ده‌نگده‌ران ده‌دات كه‌ "پاره‌ دزراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌ و باج كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌".


AM:12:12:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو