ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا: هه‌ژماری من شكستیهێناوه‌ و لای یه‌كێتی كۆتایی هاتووه‌


وێستگه‌نیوز-
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ میدیای‌ حزبه‌كه‌ی‌ رایگه‌یاند كه‌ "وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستنام مه‌حاڵ نییه‌و هه‌ژماری منیش به‌ته‌واوی له‌ سلێمانی شكستی هێناوه‌و دوای هه‌ڵبژاردنیش له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێدێت و تاكه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ ته‌وتینه‌".


 ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتی‌: "یه‌كێتی هیزێكی گه‌وره‌ و كاریگه‌ره‌ و هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه‌، به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌ و به‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین متمانه‌ی خه‌ڵك ده‌توانین پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرینه‌وه‌".

وتیشی: "له‌م چه‌ند ساڵه‌دا كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ هه‌بووه‌، تیمی یه‌كێتی له‌ حكومه‌ت و سه‌رۆك بافڵیش به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدا بوون له‌به‌غدا ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و فراكسیۆنی یه‌كێتیش هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چڕكردۆته‌وه‌، به‌ڵام كیشه‌كان لای حكومه‌تی هه‌رێم بوون، كه‌ داتایه‌كی دروستیان نه‌خستوه‌ته‌ به‌رده‌م به‌غدا".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌ژماری من، لای یه‌كێتی یه‌كلایی بۆته‌وه‌ و ئه‌و هه‌ژماره‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و كۆتایی هاتووه‌، له‌ حكومه‌تی داهاتووشدا له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كرێته‌وه‌، له‌هه‌موو جیهانیشدا شتی وا نه‌بووه‌ پاره‌ و قوتی خه‌ڵك له‌ بانكی تایبه‌ت و تاكه‌كه‌سییه‌وه‌ دابه‌شبكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ته‌وتینی مووچه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌ ده‌كات".


PM:09:41:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت