ئەمریکا لەبارەی بە ئامانجگرتنی سیستانی هۆشداری دەداتە ئیسرائیل


وێستگەنیوز_

باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عیراق رایگەیاند، واشنتۆن لە بارەی بە ئامانجگرتنی سیستانی  پەیامی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.

بەپێێ راپۆرتێکی کەناڵی "حورە"ی ئەمریکی کە لەزاری دیپلۆماتکارێکی ئەمریکیەوە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: لێپرسراوانی ئەمریکا تووشی شۆک بوون بە بینینی وێنەی سیستانی لە کەناڵێکی ئیسرائیلی کە لە ناو ئەو کەسانەدایە کە دەیانەوێت بیکەنە ئامانج. 

بەپێی ئەو لیستەی ئەو کەناڵە بڵاویکردووەتەوە، خامنەیی، عەبدولمەلک حوسی، نەعیم قاسم، یەحیا سنوار و ئیسماعیل قائانیش ھەبووە، کە سەرجەمیان لەو کەسانەن کە ئیسرائیل دەیەوێت بیانکاتە ئامانج. 

روبەرت فۆرد، جێگری باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، پێی سەیر بووە کە ئەو کەناڵە وێنەی سیستانی بڵاوکردووەتەوە و لێپرسراوانی ئەمریکیش نەیانزانیوە ئیسرائیل بیرۆکەیەکی لەو شێوەیەی ھەیە. 

دەشڵێت: واشنتۆن پەیامی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە کە بیر لە شتی لەو جۆرە نەکاتەوە و ئاگادار بن لەھەر بە ئامانجگرتنێک لە ناوچەکە، چونکە سیستانی خاوەن رێزە لە ئیدارە جیاوازەکانی ئەمریکا وەک ئیدارەی جۆرج بوش و باراک ئۆباما و تەنانەت ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ. 

ھاوکات بڵاوکردنەوەی وێنەی سیستانی لەو کەناڵە کاردانەوە و مشتومڕی زۆری لە عیراق لەسەر ئاستی گەل و سیاسی دروست کرد، حکومەتی عیراقیش رایگەیاند، ھەڕەشەکردن لە مەرجەعیەتی باڵا ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش وئەمنییەتی نێودەوڵەتی.

ھەر لەو بارەیەوە دانا ئایالون باڵیۆزی پێشووی ئیسرائیل لە ئەمریکا رایگەیاند، کەناڵی 14ـی ئیسرائیل کە وێنەی سیستانی بڵاوکردووەتەوە نوێنەرایەتی حکومەتی ئیسرائیل ناکات و لەلایەن بازرگانێکەوە بەڕێوەدەبرێت.


PM:02:20:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو