بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سنووی هەرێم 24 کەسی بیانی دەستگیرکران


وێستگەنیوز-


فەرماندەیی هێزەکانی سنوور 24 کەسیان دەستگیرکردووە لە سنووری سلێمانی کە بە نایاسایی هەوڵیانداوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2024، فەرماندەیی هێزەکانی سنوور رایگەیاند، "لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی سێ لە لیوای سێی سنوور توانیان 24 کەسی بیانی دەستگیر بکەن کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانی".


ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".








PM:06:53:13/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت