کۆمسیۆنی عێراق: بەهیچ جۆرێک پێشوەختە دەنگى تایبەت نەدراوە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لەسەر تاقیکردنەوەی دەنگدانی پێشوەخت روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 11ی تشرینی یەکەمی 2024. جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆميسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، "بەهیچ جۆرێک پێشوەختە دەنگى تایبەت نەدراوە و تاقیکردنەوەى دەنگدانیش لەلایەن کۆمسیۆنەوە نییە بۆ ئەو جۆرە دەنگدانە ئامێر و پێداویستییەکانى دەنگدانى کۆمیسیۆنیش لە کۆگاکانیدایە و پارێزراون و بەکارناهێندرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سکاڵایەک تۆمارکراوە کە گوایە بەشێک لە کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەنگیان داوە، لە ئێستادا لیژنەى یاسایی وردبینى تێدا دەکات، دواتر راسپاردەى خۆیان بەرز دەکەنەوە بۆ ئەنجومەنى کۆمیسیاران بۆ ئەوەى بڕیارى لە بارەیەوە بدات".
بانگەشەی هەڵبژاردن، لە 25ی ئەیلولی 2024مەوە دەستپێکردوە و تا بەرەبەیانی رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت، هەروەها بڕیارە رۆژی 18ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
AM:11:48:11/10/2024
ئهم بابهته 1724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت