مه‌سرور بارزانی: باركه‌ن بڕۆن، ئه‌گه‌رنا شار به‌ده‌ر ده‌كرێن
وێستگه‌نیوز-
له‌میانه‌ی وتارێكیدا كه له شاری سۆران پێشكه‌شی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی كرد، مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "په‌یامی ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌مه‌یه، یان خۆتان چاككه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ره‌ی گه‌ل و نیشتمان، یان بار بكه‌ن بڕۆن، ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌رنا شار به‌ده‌ر ده‌كرێن".
مه‌سرور بارزانی وتی: "زۆر كه‌س هه‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان هه‌موو شتێك ڕاده‌ستی ناحه‌ز و نه‌یارانی كورد بكه‌ن، به‌ڵام پارتی و بارزانی فێری كردین به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ر بۆ هیچ لایه‌نێك شۆڕبكه‌ین مافه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین".
جێگری سه‌رۆكی پارتی روو له یه‌كێتی وتیشی: "یان خۆتان چاك بكه‌ن یان به‌ده‌نگی خه‌ڵك شار به‌ده‌ر ده‌كرێن".
له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه "پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی دژی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن ئه‌وانه‌ن كه ده‌ترسن هاووڵاتیان خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیان بن، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م له (دز و جه‌رده) نه‌ترسن و بڕۆن هه‌ژماری من پڕبكه‌نه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".
جێگری سه‌رۆكی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "زۆر لایه‌ن هه‌ن نه‌یانهێشتووه پرۆژه‌كانی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، یه‌كێك له پرۆژه‌كان یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، بۆیه جێگای قه‌بوڵ نییه میلشیا دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌ی ڕۆشنبیری و خه‌ڵكی پێ بترسێندرێت، ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی ئه‌و لایه‌نانه ده‌یده‌ن ته‌نها قسه‌ن و هیچ كردارێكیان نییه".
مه‌سروبارزانی راشیگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌ی پێیان كرا كردیان له‌پێناو ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ناو بچێت، به‌ڵام نه‌یانتوانی و له‌داهاتووش ناتوانن، ئه‌وانه‌ی ئێستا دژایه‌تی مافی هاووڵاتیانیان ده‌كرد ئێستا داوای ده‌نگ له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت سزا بدرێن، بۆیه پێیان ده‌ڵێین یان خۆتان چاك بكه‌ن یان باربكه‌ن و بڕۆن، ئه‌گه‌ریش ناڕۆن به‌ده‌نگی خه‌ڵك شاربه‌ده‌ر ده‌كرێن".
PM:11:07:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت