قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كه‌م بوون به باڵای سلێمانیدا بڕاوه و هه‌رده‌بێت له هه‌موو شتێك‌دا یه‌كه‌م بێت
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پیرۆزبایی له زانكۆی سلێمانی ده‌كات و ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م بوون به باڵای سلێمانیدا بڕاوه و هه‌رده‌بێت له هه‌موو شتێك‌دا یه‌كه‌م بێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ژێر ناوی "پیرۆزه له زانكۆی دایك، زانكۆی سلێمانی" بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو زانكۆكانی عێراق، شانازی و سه‌روه‌رییه‌كی دیكه‌یه بۆ زانكۆی سلێمانی و شاری سلێمانی". سوپاس بۆ سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆ و هه‌موو مامۆستایانی دڵسۆز و خوێندكارانی ئازیزی زانكۆی سلێمانی، سه‌ربه‌رزتان كردین".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م بوون به باڵای سلێمانیدا بڕاوه و هه‌رده‌بێت له هه‌موو شتێك‌دا یه‌كه‌م بێت. به هه‌موومانه‌وه باشتریشی ده‌كه‌ین..".
زانکۆی سلێمانی لە (ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان – (WUR) World University Rankings)دا، کە لەلایەن دامەزراوەی (تایمز – Times Higher Education)ی بەریتانییەوە ئەنجام دەدرێت، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەست هێنا.
لە سەرتاسەری عێراقدا، تەنها 21 زانکۆ، بەهۆی ئەوەی گشت مەرجەکانی دامەزراوەی تایمز-یان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە. زانکۆ بەشداربووەکانی تر، کە ژمارەیان (58) زانکۆیە، نەیانتوانیوە بچنە ڕیزبەندییەکەوە و تەنها بە "Reporter” ناسێندراون؛ واتە مەرج و داواکارییەکانی دامەزراوەی ناوبراویان تێدا نییە.
PM:10:54:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت