هێمن هه‌ورامی‌: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆسه‌پێنی‌ ئێستای‌ یه‌كێتی‌ له‌ سلێمانی‌ شاربه‌ده‌ر بكرێت


وێستگه‌نیوز-
هێمن هه‌ورامی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی‌ هه‌موو پلانه‌كانی‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو هه‌ڵبژاردنێكی‌ پێشتر دیزاین بۆكراو ئه‌نجام بده‌ن و به‌ "لیستی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ته‌زویرچی" ناوی‌ ده‌بات، ده‌شڵێت: " ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆسه‌پێنی‌ ئێستای‌ یه‌كێتی‌ له‌ سلێمانی‌ شاربه‌ده‌ر بكرێت".


هێمن هه‌ورامی‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ ئاڤا میدیا وتی‌: "یه‌كێتی‌ هه‌موو پلانه‌كانی‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو هه‌ڵبژاردنێكی‌ پێشتر دیزاین بۆكراو ئه‌نجام بده‌ن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌، پێشتریش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك سه‌رانی‌ ئێستای‌ یه‌كێتی‌ به‌ پیلانێكی‌ ئیقلیمی‌ 100 هه‌زار ده‌نگیان له‌ كه‌ركوك بۆ زیاد كرا".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ مانگی‌ 10ی‌ 2021 له‌ كه‌ركوك هێنای‌ نزیكه‌ی‌ 70 هه‌زار ده‌نگ بوو، به‌ڵام به‌ قودره‌تی‌ قادری‌ پێشتر دیزانكراو به‌ ته‌زویر توانییان له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئیقلیمی‌ و به‌ناو هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ‌ هه‌ندێك خه‌ڵكی‌ ناو دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ فیدڕاڵی‌ ده‌نگه‌كانیان سه‌دا 100 زیاد بكرێت".

وتیشی‌: "ده‌یانویست به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ ئه‌و ته‌زویره‌ی‌ له‌ كه‌ركوك بۆیان كرابوو كه‌ پاداشتی‌ خیانه‌ته‌كانیان بوو، له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڵبژاردن بكرێت و پێیانوترابوو كه‌ زه‌مانه‌تی‌ 30 كورسییان بۆ ده‌كه‌ن".

هێمن هه‌ورامی‌ باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ "جوتبرای‌ كوده‌تاچی‌ ئێستا به‌ زۆر خۆیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا سه‌پاندووه‌ رێزله‌ مێژووی‌ رابردووی‌ حزبه‌كه‌ی‌ خۆیان و مێژووی‌ باوكیشیان ناگرن".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "خه‌ڵكی‌ تێكۆشه‌ری‌ ناو یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م هاشوهوشه‌ی‌ ئه‌م یه‌كێتییه‌ی‌ ئێستا نین و ده‌بێت سنووری‌ سلێمانی‌ له‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆسه‌پێنی‌ ئێستای‌ یه‌كێتی‌ رزگار بكرێت".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ راشیگه‌یاند كه‌ "ده‌بێت لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ نه‌هێڵن پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان به‌ ساخته‌كاری‌ بكرێت".
له‌ به‌شێكی‌ تری‌ لێدوانه‌كه‌یدا هێمن هه‌ورامی‌ ده‌ڵێت: "ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌ی‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌ بانگه‌شه‌ی‌ پێده‌كات، خه‌ڵمی‌ پارتی‌ به‌جۆشتر ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌بێت له‌سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جوتبرا بهێنن".


PM:09:03:09/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت