بافڵ تاڵه‌بانی: سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی زانكۆی سلێمانی مایه‌ی خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی له زانكۆی سلێمانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له ریزبه‌ندیی زانكۆكانی جیهان، ده‌شڵێت: "ئه‌ركی هه‌موومانه پشتگیریی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێم بكه‌ین".
بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی زانكۆی سلێمانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له ریزبه‌ندیی زانكۆكانی جیهان، مایه‌ی خۆشحاڵییه‌كی گه‌وره‌یه و له دڵه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆك، مامۆستایان، كارمه‌ندان و خوێندكارانی زانكۆی دایك ده‌كه‌م."
سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ئه‌ركی هه‌موومانه پشتگیریی سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین تاوه‌كو بگه‌نه ئاستێكی باڵاتر و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رزتر".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئێمه پاڵپشتیی ته‌واوی مامۆستا به‌ڕێز و خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌ین له هه‌ر زانكۆیه‌كی كوردستان بێت تاوه‌كو پێكه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن و زانست بگه‌یه‌نینه ئاستی زانكۆ جیهانییه‌كان و مێژوویه‌كی پڕ له شانازی بۆ كوردستانه‌كه‌مان بنووسینه‌وه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌وڵه‌كانمان له رابردوودا بۆ خزمه‌تی خوێندكاران و به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی خوێندن، هه‌نگاوێكی گرنگبوو به ئاڕاسته‌ی ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كانمان، دڵنیاشتان ده‌كه‌ین له داهاتووشدا به‌هه‌مان رۆحییه‌ته‌وه له‌خزمه‌تتاندا ده‌بین".
.زانکۆی سلێمانی لە (ڕیزبەندیی زانکۆکانی جیهان – (WUR) World University Rankings)دا، کە لەلایەن دامەزراوەی (تایمز – Times Higher Education)ی بەریتانییەوە ئەنجام دەدرێت، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەست هێنا.
لە سەرتاسەری عێراقدا، تەنها 21 زانکۆ، بەهۆی ئەوەی گشت مەرجەکانی دامەزراوەی تایمز-یان تێدایە، ڕیزبەندییان بۆ کراوە. زانکۆ بەشداربووەکانی تر، کە ژمارەیان (58) زانکۆیە، نەیانتوانیوە بچنە ڕیزبەندییەکەوە و تەنها بە "Reporter” ناسێندراون؛ واتە مەرج و داواکارییەکانی دامەزراوەی ناوبراویان تێدا نییە.
PM:06:32:09/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت