کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان بێت پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ پێنجشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوانیوەڕۆوە لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 34 پلەى سیلیزى
دهۆک : 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 37پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
سۆران : 32 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 37 پلەى سیلیزى
AM:10:17:09/10/2024
ئهم بابهته 4996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت