مه‌سرور بارزانی: هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر ژیانی داهاتووی هاووڵاتی دەبێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، له قه‌ڵای هه‌ولێر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی پاریزگای هه‌ولێر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ( گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران)، رایگه‌یاند كه "به گەشبینیەوە لە داهاتووی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و كوردستان سەقامگیریی تێدا بەردەوام دەبێ، پێشكەوتن زیاتر دەبێ، بووژانەوەی ئابووری باشتر دەبێ".
مه‌سرو بارزانی وتی: "لەوانەیە هەندێک لە هاووڵاتییان بێ ئومێد کرابن لەلایەن ڕەوتێکی سیاسییەوە پێیان گوترابێت دەنگتان هیچ لە بابەت ناگۆڕێت و بەشداری کردن و نەکردنتان وەک یەکە. بەڵام بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە دەنگدان زۆر گرنگە، ئەگەر هاووڵاتیی بەشدار نەبێت لە دەنگدان و هەڵبژاردنی چارەنووسی خۆی، ئەو کاتە خەڵکێکی دیکە لەبری ئەو دەنگ دەدات".
هاوكات داواکارە لە سەرجەم هاووڵاتییان، کە بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن، تا خۆیان بڕیارە لەسەر چارەنووسی خۆیان و وڵاتەکەیان بدەن، هەروەها هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر ژیانی داهاتووی هاووڵاتی دەبێت.
وتیشی: "هۆکاری نەمانی 11 کورسی کۆتاکانی پەرلەمانی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سکاڵایەی کە لە دادگای فیدراڵی لەلایەن یەکێتییەوە تۆمار کرا و، بەداخەوە شانازی بەو کارەشیان دەکەن، ئەمە کارێکی هەڵە بوو".
راشیگه‌یاند كه "ره‌خنه‌م هه‌یه له ده‌ستوه‌ردانی حزبی له كاروباری ئیداریی پارێزگاكان، كه نه‌یانهێشتووه ئیداره‌ی پارێزگاكان به‌رنامه‌كانی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكن، به تایبه‌ت له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی حزبی رێگه‌ی نه‌داوه ئیداره‌ی پارێزگا كاری خۆی بكات و پرۆژه‌كان وه‌ك پێویست جێبه‌جێ بكات".
ئه‌مه‌ش ده‌قی گفتۆگۆكهیه:
خۆشحاڵم له خزمه‌تی ئێوه‌م، پێمخۆشه ئه‌م دیداره لێره له قه‌ڵاتی هه‌ولێر ڕێكخرا. ئه‌مه له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵێكه له‌و دیدارانه‌یه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ده‌یكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگامان له یه‌كتر بێت، پێم‌خۆش بوو ئه‌م دیداره‌ش ڕێك بخرێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌و بابه‌تانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندن به ژیانی هاووڵاتیانه‌وه و به بارودۆخی ئێستا و هه‌نووكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌وه، زیاتر دیدارێكی راشكاو و زۆر نزیك بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتر، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌گه‌ر ئێوه پرسیارتان هه‌بێ، ئێمه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، یان ئه‌گه‌ر تێبینییه‌كتان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌دای حكوومه‌ت، پێم خۆشه زۆر به راشكاوی وه‌ڵامی هه‌موو خوشك و برایه‌ك بده‌مه‌وه.
من نامه‌وێ خۆم بچم بابهتهكان دیاری بكه‌م و بچمه ناو ئه‌و خاڵانه‌ی كه ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، چونكه له زۆر شوێن قسه‌ی پێویستمان كردووه، ئه‌مجاره ده‌مه‌وێ من زیاتر گوێ له ئێوه بگرم. ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به تێبینی یان به پرسیار، هه‌ر شتێكتان ده‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، من له خزمه‌ت ئێوه ده‌بم و له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه له‌وانه‌یه جه‌خت له هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ش بكه‌ینه‌وه كه پێموایه ئێستا گرنگن بۆ هاووڵاتیان، به تایبه‌تیش دانیشتووانی پارێزگای هه‌ولێر، ناو شاری هه‌ولێر، ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێویستی له‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی گرنگه، دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه له نێوان هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات، له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئێمه له حكوومه‌ت بووین، وا خه‌ریكه به‌ره‌و كۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌و كابینه‌یه ده‌ڕۆین، هیوادارم خوێندنه‌وه‌یه‌كی درووستی بارودۆخه‌كه‌مان هه‌بووبێت و بزانین له كوێ ئێمه توانیومانه ئه‌ركه‌كانمان به‌جێ بێنین و له كوێ ئه‌گه‌ر نوقسانی هه‌بووه؟ هۆكاره‌كانی چی بوون؟ تا چه‌ند هاووڵاتی رازییه و تێبینییه‌كان چین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌دای حكوومه‌ت له داهاتوودا باشتر بكرێت. هیوادارم ئێمه بتوانین ئه‌و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین و له خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستدا ده‌بم، ئنجا مه‌جال هی ئێوه‌یه و فه‌رموون هه‌ر كه‌سێك پرسیاری هه‌یه، من له خزمه‌تتاندا ده‌بم.
* ئێواره‌ت باش، به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆك، من وه‌كوو هاووڵاتییه‌كی هه‌ولێر پرسیار ده‌كه‌م، من نورهاد عیماد به‌شیر، قوتابیی زانكۆم. كه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، تاوه‌كوو ئێستا بۆچی هه‌ندێك شتی كێشه‌ی سه‌ره‌تاییمان هه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه؟ وه‌كوو كێشه‌ی هاتووچۆ و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه به حكوومی نه‌كراون؟ بۆچی تاوه‌كوو ئێستا بۆ شاری هه‌ولێر كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بێته‌وه ساڵانه، هه‌ستانی ئاو و لافاو، بۆچی هه‌تا ئێستا كێشه‌ی كه‌میی ئاومان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێكم بده‌یته‌وه و بۆم روون بكه‌یته‌وه و بۆ شاری هه‌ولێر روون بكه‌یته‌وه، زۆر سوپاست ده‌كه‌م و دووباره به‌خێرهاتنت لێ ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر زۆر سوپاس. ڕاسته ئه‌و كێشانه پێشتریش هه‌بوون، یه‌كێك له هۆكاره‌كان فراوانبوونی خێرای هه‌ولێر و دانیشتووانی هه‌ولێره، خه‌ڵك له هه‌موو ناوچه‌كان ڕوو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ئێستا بیر له‌وه ده‌كرێته‌وه كه بابه‌تی دروستكردنی هێڵی گشتیی هاتووچۆ، وه‌كوو پاس و ئه‌وانه كه شتێكی زۆر باش ئێستا ئاماده كراوه، هیوادارم له ماوه‌یه‌كی زوو بكه‌وێته كار.
هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی ناوشار هه‌ن كه ئه‌وانیش گه‌ڕه‌كی زۆر ته‌نگ و له‌وانه‌یه زه‌حمه‌ت بێ تۆ بتوانیت هه‌موو هه‌ولێر وه‌كوو خۆت ده‌ته‌وێ به یه‌كه‌وه ببه‌ستیته‌وه، مه‌جبووریت به حوكمی ئه‌وه‌ی كه شوێنێكی زۆر كۆنه، شوێنێكی زۆر ئه‌سه‌رییه، له‌و شوێنانه‌ی مه‌جال هه‌یه، ئێمه ئه‌و هێڵانه‌ی تێدا ده‌خه‌ینه كار بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی بتوانێ لێی سوودمه‌ند بێ. ئه‌مه له رووی هاتوچۆوه، بیرمان له شتی تریش كردۆته‌وه، به‌ڵام ئێستا من نامه‌وێ بچمه ناو ورده‌كارییه‌كان چونكه له حاڵه‌تی تاقیكردنه‌وه‌یه تاوه‌كوو ئه‌نجامه‌كانی به‌ده‌ر ده‌كه‌وێ، ئه‌و وه‌خته ئه‌گه‌ر زانیمان گونجاوه، سیسته‌می تریش هه‌یه كه پێشكه‌وتووتره و ده‌كرێ ئه‌وه‌ش بۆ هاووڵاتیان به‌كار بێت.
له رووی ئاو و لافاو، من بیرمه ساڵی یه‌كه‌م، دوای وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته، بینیمان لافاو هه‌ستا و به‌داخه‌وه هه‌تا خه‌ڵكیش گیانی له‌ده‌ست دا. ئێمه هه‌ر ئه‌و وه‌خته كه‌وتینه هه‌وڵی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له‌وه‌ی كه رێڕه‌وی ئاو كه دێته ناو شار، ئه‌م ڕێڕه‌وانه بكه‌ینه‌وه و ئه‌م شتانه‌مان كرد. دوای ئه‌وه چه‌ندین جار، بۆ نموونه پار، بارانی زۆر زۆر زیاتریش هات، به‌ڵام ئه‌م لافاوه دروست نه‌بوو، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك، له هه‌ندێك شوێن، دیسان هه‌ندێك گرفت دروست بوو، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كی وای لێ نه‌كه‌وته‌وه. كه‌واته كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له هه‌ستانی لافاو یان گه‌یاندنی زیان به هاووڵاتی له شاری هه‌ولێر بگیرێت.
له لایه‌كی تره‌وه دروستكردنی به‌نداو و پۆند و گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك له‌و رێكارانه بۆ ئه‌وه‌ی لافاو زیاد نه‌كات یان نه‌یه‌ته ناو شاری هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش دڵنیا به كه كاریگه‌ریی ده‌بێت.
له رووی دابینكردنی ئاو بۆ هه‌ولێر، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رنامه‌ی بۆ دانرابوو، یه‌عنی 10 یان 12 ساڵ پێش ئێستا، كه ڕێژه‌ی ئاو بۆ هه‌ولێر زیاد بكرێت، هه‌ر بۆ زانیاریی ئێوه، له زه‌مانی مه‌لیكه‌وه و له سه‌ره‌تای دروستبوونی حكوومه‌تی عێراق وه‌كوو ده‌وڵه‌ت تا ئێستا ته‌نیا 13 هه‌زار مه‌تری سێجا ئاو بۆ هه‌ولێر دێ. دوای ئه‌وه هه‌وڵ درا كه ئه‌و رێژه‌یه زیاد بكرێ و ئاو بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر دابین بكرێ، به‌داخه‌وه ئه‌و كۆمپانیایه وه‌كوو پێویست، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر كاری نه‌كردووه، زیاتر ته‌ركیز خرایه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی به‌كار بێت كه ئاوی ژێر زه‌ویش ورده ورده ده‌چێته خواره‌وه و بینیمان له چه‌ندین جاریش، له چه‌ندین هاوین، كێشه‌ی ئاو و كه‌مئاوی دروست بوو. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكرێ، ئێمه هاتین بڕیارێكمان دا كه فریاگوزاریی خێرا دروست بكرێ بۆ پرۆژه‌ی ئاوی هه‌ولێر و پرۆژه‌یه‌كمان چه‌ند مانگێكه ده‌ستی به‌كار كردووه و سێ شه‌فت كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، 24 كاتژمێر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ. كه‌واته كاری سێ ساڵ، ئێمه به ته‌ماین له ماوه‌ی 18 مانگدا ته‌واوی بكه‌ین و دڵنیام ئینشائه‌ڵا كه ته‌واو بوو، بۆ ماوه‌ی 30 ساڵی تر كێشه‌ی ئاو له هه‌ولێر نامێنێت. دوو پڕۆژهشن، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی فریاگوزاریی خێرایه، ئه‌وه‌ی تریشیان كه چوومه قوشته‌په، له‌وێ دیسان به‌شی دووه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان ده‌ست پێكرد كه ئه‌مه وا ده‌كا كێشه‌ی ئاو بۆ چه‌ندین ساڵی تر له هه‌ولێر نه‌مێنێت ئینشائه‌ڵا. ئه‌مه هیوادارم ئه‌و وه‌خته جێی ره‌زامه‌ندیی هه‌موو هاووڵاتیان بێت. ئه‌مه ته‌نیا گه‌یاندنی ئاو نییه بۆ هه‌ولێر، به‌ڵكوو دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌یشته شاری هه‌ولێر، شه‌به‌كه‌ی دابه‌شكردنی ئاو به ناو شاری هه‌ولێریشدا، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و پرۆژه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا ئینشائه‌ڵا ته‌واو ده‌بێت.
*به‌خێرهاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا و داهاتوو ده‌كه‌م. من شنۆ عادل شه‌ریف، فه‌رمانبه‌ر له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده. سوپاس بۆ دیداری به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ چین و توێژ و پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بێ جیاوازی. پرسیاری من: به‌ڕای جه‌نابتان داهاتووی كوردستان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات به تایبه‌ت له پێنج ساڵی داهاتوو؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: من خۆشبینم و من وای ده‌بینم كه كوردستان ئینشائه‌ڵا سه‌قامگیریی تێدا به‌رده‌وام ده‌بێ، پێشكه‌وتن زیاتر ده‌بێ، بووژانه‌وه‌ی ئابووری باشتر ده‌بێ، به چاككردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی، ئێمه زۆر له‌و بیانووانه‌ی كه تا ئێستا به ئێمه‌یان گرتووه، نه‌مانهێشتووه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێگرییانه‌ی كه هه‌شن، ئه‌وانه نه‌مێنن، هیوادارم ناوچه‌كه‌ش زیاتر به‌ره‌و سه‌قامگیری بڕوات، ئه‌گه‌ر تاكوو ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێ، ئێمه ده‌توانین له كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا زیاتر پێشبكه‌وین. كه‌واته ئومێدی من ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كه به گشتی به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی بڕوا، چونكه ئێمه له كه‌شی وادا زیاتر پێشده‌كه‌وین. جا من ئومێدم زۆره و هیوادارم زۆر له‌و به‌رنامانه‌ی كه ده‌ستیشمان پێكردووه، ئه‌نجامه‌كانیشی له ماوه‌یه‌كی نزیكتردا ده‌رده‌كه‌ون، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی داهاتوو كه هه‌مووشی له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتی و خه‌ڵكی كوردستاندایه و ئینشائه‌ڵا ده‌بینین كه وڵاتێكی خۆشتر و ئاوه‌دانترمان ده‌بێت.
*من پێشنیارێكم هه‌یه و داواكارییهكیشم له به‌ڕێزت هه‌یه، له كابینه‌ی داهاتوو ژوورێك یان ده‌زگایه‌كی چاودێری دابمه‌زرێ.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: چاودێریی چی؟
*چاودێری كه بتوانێ بێته ناو قووڵایی جه‌ماوه‌ر، بێته ناو خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت، بچێته ناو ده‌زگا حكوومییه‌كان و دائیره‌كان، كه بزانێت ئایا كه‌موكوڕی و گیروگرفته‌كانی خه‌ڵكه‌كه چییه؟ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش راسته‌وخۆ سه‌ر به یان جه‌نابت بن، یان سه‌ر به وه‌زیره‌كان بن و نهشناسرێن له‌ناو خه‌ڵك، لۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئێش و ئازار و مه‌عاناتی خه‌ڵك چییه؟ هه‌م له دائیره‌كان، هه‌م له قوتابخانه حكوومییه‌كان، هه‌م له خه‌سته‌خانه حكوومییه‌كان. یانی بێن له چینی هه‌ژاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن. داواكاریی دووه‌مم له به‌ڕێزت، به خۆم دوكانم له تهیراوایه، خه‌ڵكیش داوای كردووه كه جه‌نابی سه‌رۆكی وه‌زیران سه‌ردانێكی بازاڕی ته‌یراوای بكا، سه‌ردانێكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بكات كه گه‌ڕه‌كێكی كۆنی شاری هه‌ولێره. یه‌عنی مێژووێكی پڕ سه‌روه‌ریی هه‌یه له قاره‌مانانی وڵات و نیشتمانپه‌روه‌ر و رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و مامۆستا و نووسه‌ر. له ته‌یراوای بازاڕێكی لێیه بازاڕێكی گه‌وره‌ی لێیه كه به‌ڕاستی بێبه‌ش كراوه له خزمه‌تگوزاری، ئه‌و كاته‌ی كه بازاڕی گه‌وره سووتا، ئه‌و بازاڕه پێی ده‌ڵێن كۆڵانی زرارییان، له 300 تا 400 دوكان پێك دێت، به چادری سێبه‌ریان ده‌كرد بۆ دوكانه‌كان، چادره‌كانیان هه‌ڵگرت، داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م كه له كاتی سهردانیكردنهكه، وه‌كوو دیارییه‌ك بفه‌رموون كه‌پرێكی مۆدێرن بۆ ئه‌و بازاڕه دروست بكه‌ن، زۆر زۆر سوپاست ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر سوپاس، سوپاسی پێشنیاری جه‌نابت ده‌كه‌م. بێگومان پێشنیارێكی باشه، به‌ڵام جه‌نابت وات داناوه من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم، ئه‌وه من نازانم له‌سه‌ر ئێوه ده‌مێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌نگ بده‌ن و من به‌رده‌وام بووم، به‌سه‌رچاو. به ته‌مای خوا. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بووین حه‌تمه‌ن له خزمه‌ت ده‌بین و پێشنیازهكهش زۆر به‌جێیه.
بۆ داواكارییه‌كه‌ش، حه‌تمه‌ن له‌به‌رچاو ده‌گرین، بزانین كه‌ی گونجاوه، ئینشائه‌ڵا ئه‌وه‌ش ده‌خه‌ینه به‌رنامه‌ی كاری خۆمان. من ناتوانم بڵێم كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رچاوم ده‌بێت.
*من بێستوون نه‌جیم، كارمه‌ندی ته‌ندروستیم. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه، خه‌ڵكێكی زۆر پێیوایه كه له كابینه‌ی جه‌نابتدا كاره‌با و ئاو و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی تر، ئایا له‌م باره گرانه‌ی كه هه‌بوو، گران بوونه، هۆكار چییه و چاره‌سه‌ر چییه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر سوپاس، وه‌ڵا من نازانم، خۆزگه نموونه‌یه‌كت دابا كه چۆن نرخی كاره‌با و ئاو زیادی كردووه؟ با وازح بین، چۆن زیادی كردووه و له كوێ زیادكراوه؟ چونكه ئه‌وه‌ی من بزانم، نه نرخی ئاو و نه نرخی كاره‌با له‌سه‌ر هاووڵاتی زیاد نه‌كراوه، ئه‌مه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت نه‌بووه. به‌ڵام با وازح بین تۆزێك، كاره‌با به داخه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانتوانیوه كاره‌بای 24 كاتژمێری دروست بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداویستیی خه‌ڵك له به‌كارهێنانی كاره‌با زۆر زۆر زیاتره له‌و به‌رهه‌مه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه، ئه‌ویش هۆكاری هه‌یه، ئێمه هه‌وڵمان دا گاز زیاد بكه‌ین، به‌ڵام ڕێگریی كرا له زیادكردنی گاز بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین زۆر شوێنی تر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكه‌ین كه رێژه‌ی كاره‌باش زیاد ده‌كرا، بێگومان كاره‌بای 24 كاتژمێریش بۆ هاووڵاتی ته‌رخان ده‌كرا. به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا كه كاره‌بای 24 كاتژمێری نه‌بووه، زۆر خه‌ڵك په‌نای بردۆته به‌ر مۆلیده و مۆلیده نرخی زۆر زۆر له نرخی كاره‌بای حكوومه‌ت گرانتره. من با به نموونه به جه‌نابت بڵێم، ئه‌و نرخه‌ی كه حكوومه‌ت بۆ كاره‌با خه‌رجی ده‌كات بۆ هاووڵاتی، زۆر ئه‌و به‌شه‌ی كه له هاووڵاتی وه‌ریده‌گرێته‌وه، زۆر زۆر كه‌مه، 20%یش نییه. ئێستا ئێمه سیسته‌مێكی ترمان ده‌ست پێكردووه، له دوو گه‌ڕه‌كی شاری هه‌ولێر كه‌وتۆته كار، گه‌ڕه‌كی شادی و گه‌ڕه‌كێكی تر نازانم كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه لێره‌ن یان نا، كه هاووڵاتیی خۆی، هیوادارم لێیان بپرسن بزانن ئه‌وان چه‌ند ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه نوێیه‌ی كه هه‌یه. ئه‌مه هه‌م كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتی دابین ده‌كا، هه‌م كێشه‌ی ده‌نگ و بۆن و دووكه‌ڵی مۆلیده‌ش كه‌متر ده‌بێ.
*ئێواره باش جه‌نابی سه‌رۆك، من فاتیمه ره‌سووڵ، یاریده‌ده‌ری یاساییم له نووسینگه‌ی شه‌قڵاوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان. سه‌ره‌تا زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه‌وا ڕێگه‌ت دا له نزیكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ین. پرسیاره‌كه‌ی منیش هه‌ر سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنه، به‌ڕێزتان له‌و ماوه‌یه بڕیاری به‌گرێبه‌ستكردنی وانهبێژانتان په‌سه‌ند كرد، ئایا هیچ پلانێكی له‌م شێوه‌یه هه‌یه بۆ به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست؟ پێشنیارێكیشم هه‌بوو ئه‌گه‌ر قه‌بووڵی بكه‌ی سوپاست ده‌كه‌م. وه‌كوو ده‌بینین به‌ڕێزت هه‌ر رۆژه و له شار و ناوچه‌یه‌كی و به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره داده‌نێی و خزمه‌تگوزاریی نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئێستا به‌شی شه‌قڵاوه‌ی تێدا نه‌بووه، پێشنیار ده‌كه‌م كه‌وا سه‌ردانی شه‌قڵاوه‌ش بكه‌ی، چونكه به‌ڕاستی پێویستیی به پرۆژه‌ی نوێ و خزمه‌تگوزاریی تازه هه‌یه، زۆر سوپاس
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر سوپاس، له ساڵی 2013ه‌وه تاكوو ئێستا، هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت، چونكه به‌غدا ڕێگه‌ی نه‌داوه، به‌غدا ڕێگه‌ی نه‌داوه له‌وه‌ی كه ئێمه دامه‌زراندن بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه به بڕینی بودجه و وه‌ستاندنی بودجه و نه‌ناردنی مووچه، وایانكردووه ئه‌م داهاته‌ی به‌رده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌توانێت كه له خه‌ڵكی نوێ دابمه‌زرێنین. پێشتریش دامه‌زراندن له‌سه‌ر بنه‌مای زیاتر تهڕزیه بووه، ململانێی سیاسیی حزبه‌كان وایانكردووه خه‌ڵكێكی زۆر له كه‌رتی حكوومه‌ت دابمه‌زرێت. له‌سه‌ر دامه‌زراندن، ئه‌مساڵ ته‌نیا له ماوه‌ی ساڵێكدا له ئاستی حكوومه‌تی فیدڕاڵی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س دامه‌زراوه، یه‌ك ملیۆن خه‌ڵكیان دامه‌زراندووه، ئایا له‌مه هیچ ڕێژه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد؟ نه‌خر.
پێش ماوه‌یه‌ك، ئه‌نجومه‌نی ئابووری له حكوومه‌تی فیدڕاڵی سه‌ردانیان كردین، دوو ڕۆژ ئێمه خه‌ریكی گفتوگۆ بووین له‌گه‌ڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانی هه‌رێم. پێش چه‌ند رۆژێكیش لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌وانیش هاتن سه‌ردانیان كردین، ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌وان زۆر زۆر به وردی باس كراوه كه ئێمه پێویسته چۆن حكوومه‌تی عێراق ماف به خۆی ده‌دا، حكوومه‌تی فیدڕاڵی ماف به خۆی ده‌دا دامه‌زراندن بكات، ده‌بێ هه‌رێمی كوردستانیش لێی بێبه‌ش نه‌بێت. ئێمه خه‌ڵكمان هه‌یه ده‌رچووی زانكۆیه، حكوومه‌ت پێویستیی به پسپۆڕیی نوێ هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه خانه‌نشین بووه و پێویستیمان به تاقه‌ی گه‌نج هه‌یه. ده‌بێ ئێمه هه‌ندێك خه‌ڵك دابمه‌زرێنین. جا ئێستا ئێمه له‌و گفتوگۆیه‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵی، چونكه بابهتهكان زۆر زۆر چوونه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه و من ئه‌مه‌ش با بڵێم، ئێمه زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌یه بووین كه وه‌كوو كیانێكی فیدڕاڵی، هه‌رێمی كوردستان ده‌بوایه بودجه‌ی خۆی بۆی دیاری بكرێ و ئه‌و بودجه‌یه دواتر په‌رله‌مانی كوردستانه، حكوومه‌تی كوردستانه، چاودێریی دارایی كوردستانه، ڕێكخراوه‌كان، با ئه‌وانه چاودێریی چۆنیه‌تیی به‌كارهێنان و خه‌رجكردن و خه‌رجی و داهاته‌كان بكه‌ن كه چی ده‌كرێ، نه‌ك وه‌زاره‌تێك له ئاستی حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه تێكه‌ڵی ورده‌كارییه‌كان بێ كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی فیدڕاڵی ناگونجێت. به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وایانكرد ده‌رگایان بۆ به‌غدا كرده‌وه كه ئه‌وان بێن ده‌ستوه‌ردان له ناو ئه‌م ورده‌كارییانه‌دا بكه‌ن كه به‌داخه‌وه رێگریش بوون له جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن، له جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیمان بده‌ن خه‌ڵك دابمه‌زرێنین، له جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن مووچه سه‌ری مانگ بێ، ته‌ماشا بكه‌ن ئێستا ئه‌و گرفتانه هه‌موویان هاتوونه‌ته پێش و ئه‌وانه‌ی كه هۆكاری ئه‌م كێشانه بوون، ئێستا خۆیان بێده‌نگ كردووه و هه‌روه‌كوو بڵێی ئاگایان له بابه‌ته‌كه نییه و نه‌بووه، نه بایان دیوه و نه باران! ئێستا هاووڵاتی ده‌بێ ئه‌مه‌یان به‌بیر بێته‌وه، به‌ڵام بۆ دامه‌زراندن، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و رێژانه‌ی كه پێویستن، دایانبمه‌زرێنین. ئیتر بێگومان ئه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی جه‌نابیشت باست كرد، ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه.
*باسی ئه‌وه‌شم كرد كه سه‌ردانی شه‌قڵاوه بكه‌یت، وابزانم ئه‌وه‌ت له‌بیر چوو.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: شه‌قڵاوه، به‌خوا من زۆر زۆر دێمه ئه‌وێ، پرۆژه‌شمان كردووه چۆن نهمانكردووه؟ بۆ نموونه به‌نداوی ئاقووبان، به‌ڵام شتی تر هه‌یه ئینشائه‌ڵا ده‌یكه‌ین.
*ئومێدی زیاترمان هه‌یه به پرۆژه‌ی نوێ، زۆر سوپاس.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: بێگومان، شه‌قڵاوه شارێكی زۆر خۆشیشه، من ماوه‌یه‌كی زۆریش لێی بووم له كاتی راپه‌ڕین، ئێمه ماوه‌یه‌ك له شه‌قڵاوه بووین. به ناوبانگیشه له هه‌موو شوێنی تری عێراق دێن سه‌ردانی شه‌قڵاوه ده‌كه‌ن، بێگومان شایسته‌ی ئه‌وه‌یه باشترین خزمه‌ت بكرێ و حه‌تمه‌ن گرنگییه‌كی زیاتری پێ ده‌ده‌ین به‌سه‌رچاو.
* سڵاوت لێبێت كاك مه‌سرور، خۆشحاڵ بووم كه توانیم رووبه‌ڕوو قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م. ئه‌وه‌ی من هه‌مه نازانم ده‌بێته ره‌خنه یان پرسیار یان هه‌ر شتێك، پێم خۆشه لێمی وه‌ربگریت، بابه‌تی كه‌رتی په‌روه‌رده و كه‌رتی خوێندنی باڵا له كوردستان، ده‌توانم بڵێم به جددی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. ئێمه وه‌كوو خوێندكارێك 16 ساڵ خوێندوومه، كه ته‌خه‌روج ده‌كه‌م، شتێكی وا نازانم، بابه‌ته‌كه له‌وانه‌یه بڵێم ره‌خنه له خۆم، ئاماده‌م ره‌خنه‌كه قه‌بووڵ بكه‌م، به‌ڵام هه‌ر من نیم، كه خه‌ڵك ته‌خه‌روج ده‌كات، هه‌لی كار نییه، ره‌خنه له تۆ نییه، ره‌خنه له‌وه‌یه كه من ئه‌وها په‌روه‌رده نه‌كراوم و ده‌ستێكی كاری ئاوا نیم كه له هه‌موو شوێنێك شوێنم ببێته‌وه، ئه‌وه شته‌كه گشتییه، بۆ ده‌بێ هه‌ر كه‌سێك دینارێكی له من زیاتر هه‌بێ روو له كه‌رتی تایبه‌ت بكا بۆ خوێندن؟ هه‌م له كه‌رتی خوێندنی باڵا و هه‌م له كه‌رتی په‌روه‌رده. به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له من ئاستی داراییان باشتره، ڕوو ده‌كه‌نه شوێنه‌كانی تر بۆ نموونه كه‌رتی تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته لێره‌یه، بۆ نموونه كۆمه‌ڵێك زانكۆمان هه‌یه ئاستیان زۆر به‌رزتره له‌و حكوومییانه‌ی كه هه‌یه. ئه‌وه گله‌یی بێت له هه‌موو ئه‌و مامۆستای زانكۆیانه و مامۆستاكانی مه‌كته‌ب كه هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ره‌خنه‌یه‌ك بگرن له خودی مه‌نهه‌جی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، خودی مه‌نهه‌جی خوێندنی باڵا كه به‌ڕاستی كه‌سێك دروست ناكه‌ن كه ده‌ستی كاری هه‌بێت. ئێستا من وه‌كوو خۆم دوای كۆلێژ هه‌ستاوم خۆم فێر كردووه و خۆم فێری هه‌موو بابه‌تێك كردووه، به مووچه‌یه‌كی 200 دۆلاری ده‌ستم به‌كار كردووه و ئه‌لحه‌مدولیلا ئێستا ئاستیشم زۆر باشه و له شوێنێكی زۆر باشیشم، به‌ڵام بۆ ده‌بێ ئاوها بێ؟ بۆ نابێ له ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه منێك په‌روه‌رده بكه‌ن كه خه‌ڵك مه‌منون بێ بڵێ كارم بۆ بكه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر زۆر سووپاس، جارێ سه‌باره‌ت به ئاستی خوێندن، په‌روه‌رده یان خوێندنی باڵا، پێموایه شت كراوه، به‌ڵام هه‌ستیش ده‌كه‌ین كه ده‌كرێ زۆر له‌وه باشتر بكرێ، به تایبه‌تی به‌رزكردنی ئاستی خوێندن، ئێمه ئێستا دامه‌زراوه‌یه‌كمان دامه‌زراندووه پێش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، ئه‌مه ئێستا ته‌واو بووه، بۆ به‌رزكردنی كوالێتیی خوێندن له خوێندنی باڵا، بۆ ئاستی هه‌موو زانكۆكان، ئێمه چۆن بتوانین ئاستی خوێندن له كوردستان بۆ ئاستێكی به‌رزی نێوده‌وڵه‌تی به‌رز بكه‌ینه‌وه؟ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، ئه‌م ئینستیتیوته زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه كوالێتیی زانكۆكان، كۆلێژه‌كان به‌راورد بكا به‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییانه و ئێمه بتوانین زیاتر كه‌رتی خوێندنی باڵا به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین. جا ئه‌مه حه‌تمه‌ن له‌به‌رچاو گیراوه، چونكه راسته ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین كه ئاستی خوێندنمان به‌رزتر بێ، ئاستی زانكۆكانمان له ئاستی زانكۆیه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان بێ.
به‌ڵام جه‌نابت باسی شتێكی ترت كرد، مه‌سه‌له‌ی كاری پیشه‌یی، مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ له شوێنێك پیشه‌یه‌ك ئیشێك بكات، ئیلا ده‌بێ بچێ به‌كالۆریۆس یانیش ماسته‌ر یانیش دكتۆرای هه‌بێ. بۆیه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته زۆر كارمان كردووه كه چۆن ئێمه بێین كاری پیشه‌یی دروست بكه‌ین، هه‌تا له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانیش، یه‌كێك له‌وانه وڵاتی كۆریا، قسه‌مان كردووه كه چۆن یارمه‌تیی ئێمه بده‌ن كاری پیشه‌یی له كوردستان په‌ره پێ بدرێ، كه‌واته یه‌كێك بیه‌وێ كارێكی پیشه‌یی فێر ببێ، مه‌جبوور نه‌بێ، ناچار نه‌بێ ئیلا ده‌بێ شه‌هاده‌ی به‌رزی زانكۆیه‌كی هه‌بێ تاوه‌كوو ئیشی پێ بدرێ، له‌وانه‌یه شاره‌زاییشی نه‌بێ له ئیشه‌كه. زۆر ئیش هه‌یه كه زیاتر به ئه‌زموون فێر ده‌بن، ده‌بێ له شوێنێكدا فێریان بكه‌ن، ئه‌و خه‌ڵكه بتوانێ سوود وه‌ربگرێ. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، من حه‌ز ده‌كه‌م دیسان باسی ئه‌وه بكه‌م، جه‌نابت ده‌ڵێی خۆت ئیشت هه‌یه و شوێنیشت باشه، كه‌سێك ره‌غبه‌تی هه‌بێ خۆی فێر بكا، ره‌غبه‌تی هه‌بێ سه‌ركه‌وێ، ڕێگه ده‌دۆزێته‌وه. به‌ڵام حكوومه‌ت ده‌بێ ئاسانكاری بكات، من ناڵێم هه‌موو شتێك ده‌بێ بۆ هاووڵاتی به‌جێ بمێنێ، به‌ڵام یه‌كێك ره‌غبه‌تی خۆپێگه‌یاندنی هه‌بێ، ڕێگه ده‌دۆزێته‌وه خۆی پێبگه‌یه‌نێت.
*جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، زۆر سوپاس بۆ به‌خشینی ئه‌و ده‌رفه‌ته به ئێمه، من پرسیارێكم هه‌یه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك ده‌زانین هه‌ڵبژاردن به گرنگترین میكانیزمه‌كانی به‌شداریی سیاسی داده‌نرێتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو چاوپێداخشانه‌وه بكه‌ین به ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، هه‌ر له هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بیگری تا دوایین هه‌ڵبژاردن، ده‌بینین رێژه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، واته كه‌م ده‌بێته‌وه. له دوایین هه‌ڵبژاردندا ڕێژه‌كه ده‌بێته 58.9%، واته 30% كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان. بۆیه ده‌پرسم ئایا ئه‌و هۆكارانه كامانه‌ن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: بێگومان له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، له هه‌موو وڵاتێك، ڕێژه‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنێك بۆ هه‌ڵبژاردنێكی تر جیاوازه، مه‌رج نییه داییم به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت، ده‌كرێ له هه‌ڵبژاردنێك ڕێژه‌ی به‌شداربوان تۆزێك كه‌متر بێ، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی دوای ئه‌وه زیاتر بێ، هیوادارم ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتیان زیاتر ببێت. بۆیه ئێمه ناتوانین به شێوه‌یه‌كی گشتی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین كه هۆكاره‌كان چین، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ندێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه بن، هه‌ندێك له هاووڵاتیان بێ‌ئومێد كرابن له لایه‌ن ره‌وتێكی سیاسییه‌وه، پێیان گوترابێ كه قسه‌ی هاووڵاتی ناخوا، یاخود به‌شداریكردن یان به‌شدارینه‌كردن وه‌كوو یه‌كه. من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌ئیه نیم و پێموایه هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌نگ و ره‌نگی زۆر زۆر گرنگه و ئه‌گه‌ر هاووڵاتی خۆی به‌شدار نه‌بێ له ده‌نگدان، به‌شدار نه‌بێ له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، ئه‌و وه‌خته خه‌ڵكێكی تر له جیاتی ئه‌م هاووڵاتییه ده‌نگ ده‌دا، بۆیه من داوام له هه‌موو هاووڵاتییه‌كی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه، به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان بده‌ن، خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و كه‌سوكار و داهاتووی خۆیان بده‌ن. ڕێژه‌ی به‌شداربوان بێگومان كاریگه‌ریی ده‌بێت، چونكه من نامه‌وێ ته‌نیا ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئاراسته ده‌كرێن یانیش لایه‌نێكی حزبین، ته‌نیا ئه‌وان خۆیان به به‌رپرسیار بزانن به‌وه‌ی كه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه هه‌ر بڕیارێك ده‌درێت، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێ، بڕیاره‌كانی ته‌ئسیری له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو تاكێك هه‌یه، لایه‌نگیری حزبێكی سیاسی بێت یان لایه‌نگر نه‌بێ، بێلایه‌ن بێ، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك، بڕیاری هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر داهاتووی ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێ، بۆیه داوام ئه‌وه‌یه كه هه‌موو لایه‌ك به‌شدار بن و دڵنیاش بن ده‌نگیان كاریگه‌ریی هه‌یه، چونكه ده‌نگیان دیار ده‌كات كێ له داهاتوو ده‌توانێ حكوومڕانی له‌م وڵاته‌دا بكات.
*سه‌رۆكی حكومه‌ت، من پێم باشه له كوردستان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستڕه‌نگینن هاوكاری بكرێن بۆ ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خیبره گه‌وره‌یه و زیرهكایهتییهی كه له وڵاتاندا هه‌یه، بیگوازنه‌وه بۆ كوردستان، له كوردستان كارگه‌ی گه‌وره‌ی پێ دابنرێت، خه‌ڵك به ته‌نها بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه من معاشخۆرم، خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ هان بدرێت له جیاتی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ بدرێت، پاره په‌یدا بكات، پاره به‌رهه‌م بهێنێت. من پێشنیاره‌كه‌م ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر بكرێت، ئه‌و بیرۆكه ئه‌جنه‌بی و ئه‌و بیرۆكه پێشكه‌وتوانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هه‌یه، بگوازرێته‌وه كوردستان.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر سوپاس، ئه‌وه‌ی جه‌نابت باس ده‌كه‌یت، به‌شێكه له ئه‌جێندای كابینه‌ی حكومه‌ت كه ئێمه له سه‌ره‌تاوه باسی هه‌مه‌جۆركردنی داهات و هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری و دروستكردنی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووریمان كردووه له كوردستان. ئێمه وه‌به‌رهێنانێكی زۆرمان له كشتوكاڵدا كردووه، بابه‌تی گه‌شتوگوزاری گرنگییه‌كی زۆرمان پێداوه، له ڕووی پیشه‌سازیش گرنگیمان پێداوه، ئه‌وه نییه نه‌كرابێ. به‌ڵام له‌وانه‌یه له ئاستی پێویستدا نه‌بێ، ڕاسته له ئاستی پێویستدا نییه، ئه‌ویش هۆكاری هه‌یه. هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو چه‌ندین جار بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ستێندرا له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه، جووڵه‌ی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له ناوچه‌كه و به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێكه‌وت، نه‌خۆشیی كۆرۆنا بۆ دوو ساڵ كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بووه كه نه‌یهێشتووه له زۆر رووه‌وه جووڵه‌ی ئابووری به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئێمه هه‌وڵێكی جددیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت دروست بكه‌ین و زۆر له‌و پرۆژانه‌ی كه ئێستا ده‌یبینی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه دژایه‌تییه‌كی زۆری حكوومه‌ت كرا تا په‌كی بكه‌وێ و نه‌توانێ پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ت، پرۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون و ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌ندروستییه‌ی كه دروست كرا، متمانه‌یه‌كی باشتریشی دروست كرد له نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی، له نێوان حكوومه‌ت و هاووڵاتی كه ئه‌نجامه‌كانیشی به‌ده‌ر كه‌وتووه له هه‌ندێك ڕووه‌وه.
بیرۆكه‌كه‌ی جه‌نابت دروسته، به‌ڵام ئێمه بیرمان له شتی تریش كردۆته‌وه، جگه له‌وه‌ی بۆ تواناسازیی خه‌ڵكی خۆمان بچنه ده‌ره‌وه و سوود له ئه‌زموونی وڵاتانی تر وه‌ربگرن، بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خوا یارمه‌تی داین و به‌رده‌وام بووین، به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه ئێمه سوود له‌و ئه‌زموونانه وه‌ربگرین به راكێشانی ئه‌زموونی ئه‌م وڵاتانه له كوردستان، نه‌ك ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكمان بچن بۆ ئه‌وێ، به‌ڵكوو بۆ نموونه زۆر له‌و وڵاتانه هه‌ن كه له ماوه‌یه‌كی زوودا خێرا پێشكه‌وتن، بۆ ئێمه نه‌توانین سوود له ئه‌زموونی ئه‌وان وه‌ربگرین؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن به‌شێك له كارگه‌كانی خۆیان، كارخانه‌كانی خۆیان به تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێره‌دا دروست بكه‌ن، ئه‌مه سوودی دووبه‌رابه‌ره، یه‌ك: هه‌م ئه‌زموونه‌كه دێته ئێره، هه‌م هه‌لی كاریش بۆ هاووڵاتی دروست ده‌بێ. هاووڵاتی ده‌بێ خه‌یاری به‌ده‌ست خۆیه‌وه بێ، بیه‌وێ له كه‌رتی گشتی، له حكوومه‌ت ئیش بكا، زۆر چاكه، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێ، بیه‌وێ له كه‌رتی تایبه‌ت ئیش بكات، ده‌بێ ئه‌وه‌نده مه‌جالی ئیشكردن هه‌بێت كه هاووڵاتی بتوانێت له كه‌رتی تایبه‌ت درێژه به ئه‌و ئیشه بدات كه خۆی حه‌زی لێیه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه ده‌كه‌وێته قۆناغی داهاتوو و ئینشائه‌ڵا، هیوادارم بتوانین له‌و رووه‌وه زیاتر خزمه‌ت بكه‌ین.
*من ئا‌ڤێستا عه‌لی، ده‌رچووی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماسیم، پرسیاره‌كه‌ی من بۆ جه‌نابتان ده‌رباره‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه كه هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كرێت له نێوان شاری هه‌ولێر و شاری سلێمانی. وه‌ك ده‌بینین له شاری هه‌ولێر، هه‌ر كاتێك كه‌وا پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ك بێته ئاراوه، چۆن دیزایین و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نرێت، به هه‌مان شێوه به شێوازی پراكتیكی جێبه‌جێ ده‌كرێ. به‌ڵام له شاری سلێمانی هه‌رچه‌نده بودجه‌ی پێویستیشی بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به شێوازی كرداری به‌و جۆره نابینرێت، ئێوه وه‌ڵامتان چییه بۆ ئه‌مه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر سوپاس بۆ ئه‌م پرسیاره. ئێمه له سه‌ره‌تا هه‌وڵێكی جددیمان دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبكرێته‌وه تاكوو ئێمه بتوانین به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان خزمه‌تی هه‌موو شاره‌كان بكه‌ین، دوایی گله‌ییه‌كی زۆر كرا كه ده‌سه‌ڵات ده‌بێ شۆڕبكرێته‌وه بۆ ئاستی پارێزگاكان، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌وه تاوانبار كراین كه ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان قۆرخ كردووه و نایه‌ڵین ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه بۆ پارێزگاكان. ئه‌مه‌شمان كرد، ده‌سه‌ڵاتمان شۆڕكرده‌وه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتمان دا به پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌م ئیشانه بكه‌ن، ئنجا ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی له ئاستی پارێزگا به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به جێبه‌جێكردنی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای ده‌كا جێبه‌جێ بكرێ. كه‌واته حكومه‌ت پرۆژه‌ی بۆ هه‌موو كوردستانه ته‌نیا بۆ پارێزگایه‌ك نییه، نه بۆ دهۆكه نه بۆ هه‌ولێره نه بۆ سلێمانییه نه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه، بۆ هه‌موویانه، بۆ ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه، یه‌ك پرۆژه‌ی هه‌یه، چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا. من ئه‌م گله‌ییه له ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی پارێزگاش ناكه‌م، به‌ڵكوو له ده‌ستوه‌ردانی حزبی له كاروباری ئیداری ده‌كه‌م، كه ئه‌وان رێگر بوون له‌وه‌ی كه نه‌یانهێشتووه له‌سه‌ر ئاستی ئیداره‌ی پارێزگاكانیش به‌رنامه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، له ته‌رخانكردنی بودجه، له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی حزبی هه‌بووه له شاری سلێمانی كه رێگه‌ی نه‌داوه ئیداره كاری خۆی بكا و پرۆژه‌كان وه‌كوو پێویست جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌مه حه‌قیقه‌تی بابه‌ته‌كه‌یه.
* ئێواره‌ی هه‌موو لایه‌ك باش، یاخوا به‌خێر بێی جه‌نابی سه‌رۆك، ئێمه وه‌كوو مامۆستایه‌كی ئایینی و له جیاتی مامۆستایانی ئایینیش قسان ده‌كه‌م، ئێمه خۆمان له هه‌موو كه‌سێك پێ مهسئولتره به‌ڕاستی، به‌رامبه‌ر به خاك و به‌و وڵاته‌ی خۆمان، هیوادارین له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه بچین، چونكه ئه‌و كوردستانه ئه‌مانه‌ته لۆ هه‌موو لایه‌كمان، یه‌عنی ئینتیخابات ببێته هۆكاری خۆشگوزه‌رانی له بۆ ئه‌و میلله‌ته‌ی، چونكه میلله‌تی كورد میلله‌تێكه به‌ڕاستی ئارامی ده‌وێ، ئه‌گه‌ر معاشهك 30 رۆژ جارێك بدرێ، ئه‌گینا ئه‌و میلله‌ته شتی گه‌وره داوا ناكا كه شتی گه‌وره‌شی قابیله. ئێمه هیوادارین هه‌موو حزبێك پێیه‌وه پابه‌ند بێ، ئه‌م كوردستانه هی حزبێك و دوان نییه، ده‌بێ هه‌مووی به هی خۆی بزانین و ئهمنیهتهكهشی به هی خۆی بزانێ. ئه‌و ئه‌منیه‌ته ئێمه مامۆستایانی ئایینی به هی خۆمانی ده‌زانین و پارێزه‌ری ئه‌و ئهمنیهتهشین به‌ڕاستی. به نسبه‌ت خاكی كوردستان، ئێمه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ین هیچ لایه‌ك به‌بێ ئیستسنا، هیچ حزبێك، هیچ گرووپێك، هیچ شه‌خسێك رۆژێك بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌شتییه ئارامه كه كوردستانه، كه خاكێكی پیرۆزه به ده‌قی قورئان، لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی كه حه‌زره‌تی نووح و كه‌شتیی نووح بوو له كوردستان له كێوی جوودی نیشته‌وه، ئه‌مه عه‌ره‌ب خیلافیان له‌سه‌ر نییه به‌ڕاستی، جا با كه‌س فكر نه‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌شتییه كون بكات، چونكه ئه‌گه‌ر كون بكرێ یان بیر له پارچه پارچه‌كردنی یان جۆرێك له‌وه‌ی خه‌ڵك نامورتاح بێت، ئێمه هه‌موومان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین به‌ڕاستی.
خاڵێكی تر له كوردستان كه ئێمه وه‌كوو مامۆستایانی ئایینی به هی خۆمانی ده‌زانین، راسته سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم وایه و زۆر ته‌ئكیدی لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه جوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه، چونكه فه‌وزایه‌ك هه‌یه به‌ڕاستی، ئه‌وڕۆ وای لێهاتووه باشیش بڵێی هه‌ر له‌سه‌رت خراپه، به‌ڵام ئێمه وه‌كوو مامۆستایانی ئایینی ئه‌وه مه‌بده‌ئی ئێمه‌یه، (تأمرون بالمعروف وتنهون عن المنكر)، به باش ده‌ڵێین باش و به خراپیش ده‌ڵێین خراپ. بۆیه مه‌سه‌له‌ی خاك، مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌ت و مه‌سه‌له‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه، ئه‌وانه چه‌ند شتێكن هه‌قی وایه هه‌رچی حزبه، هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان، گه‌نجه‌كانمان، وه‌كوو هێڵی سوور سه‌یری بكه‌ن، كه‌س نه‌بێ ده‌ستی بۆ ببات. ئێمه ته‌مه‌ننای مۆفه‌قی بۆ جه‌نابت ده‌كه‌ین، دووباره به‌خێر بێی.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر زۆر سوپاس جه‌نابی مامۆستا، سوپاس بۆ تێبینییه‌كانت، راسته ئێمه هه‌موومان ده‌توانین به ئازادیی له‌م وڵاته‌دا بژین به سه‌ربه‌رزی تێیدا بژین، چونكه ئه‌منیه‌ت و ئاسایش هه‌یه، سه‌قامگیری هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی پێویسته ئێمه سوپاسی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ین كه شه‌ونخوونی ده‌كه‌ن و خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌شه ئارامه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكرێ. ئینشائه‌ڵا به‌رده‌وامیش ده‌بین، له خوا به‌زیاد بێ كوردستان راسته له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه به تایبه‌تی ئه‌و ماوه‌یه بینیمان گرژیی زۆری تێدایه، به‌ڵام كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه، هێشتا شوێنێكی سه‌قامگیره و خه‌ڵك له ناوچه‌كانی تره‌وه ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی تێیدا بژین، ئه‌مه جێی شوكر و پێزانینه و سوپاس كه جه‌نابت ئاماژه‌ت به پێكه‌وه‌ژیانی لایه‌نه‌كان دا، هه‌رچی ئایین و چین و توێژ و ئایینزایه له كوردستان به ئازادی ده‌ژی، ئه‌مه‌ش به حه‌قیقه‌ت جێی فه‌خره، جێی شانازییه كه هه‌موو تاكێكی ئه‌م وڵاته شانازیی پێوه بكات نه‌ك ته‌نیا له ناوچه‌كه، له‌سه‌ر ئاستی جیهان. كوردستان وه‌كوو پێگه و لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ناسراوه كه ئه‌مه‌ش دیسان جێی ده‌ستخۆشییه و هیوادارین ئینشائه‌ڵا هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئێمه په‌یامه‌كه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون و دیار بووه كه داوای بانگه‌شه‌یه‌كی ئاراممان كردووه له كه‌شێكی ئارام‌دا هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش بۆ خۆی ئازاده پروپاگه‌نده بۆ خۆی بكات و باسی به‌رنامه‌كانی خۆی بكات، باسی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان بكات، ره‌خنه‌ش بگرێ له چوارچێوه‌یه‌كی مهعقوولدا ره‌خنه بگرن، به‌ڵام خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان كه‌سێك زمانی زبر یان زمانێكی سووك به‌كار بێنێ، ئه‌وه گوزارشت له ناخی ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ده‌كات. هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و وه‌خته خۆیان حه‌كه‌م بن له‌وه‌ی كه چۆن بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ كوردستان به‌ره‌و كام ئاراسته بڕوا، ئه‌و وه‌خته خه‌ڵك حه‌كه‌م ده‌بێ و بڕیاری خه‌ڵك چاره‌نووسی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان دیار ده‌كات.
*سوپاس بۆ ره‌خساندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته، من فرمێسك محه‌مه‌دم، ده‌رچووی كۆلێژی زانسته سیاسییهكانم، پرسیاره‌كه‌ی من ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ئه‌وه‌یه، تا چه‌ند حكوومه‌تی عێراق هاوكاره له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: ناكرێ ئێمه به شێوه‌یه‌كی گشتی بڵێین حكومه‌تی به‌غدا، چونكه له‌وێش لایه‌نی سیاسیی جیاواز و كاراكته‌ری جیاوازیش هه‌یه، وه‌زاره‌ته‌كانیش هه‌موویان وه‌كوو یه‌ك نین. هه‌ن زیاتر یارمه‌تیده‌رن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌شن پێیانوایه ئه‌سڵه‌ن بیرۆكه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هێشتا لایان ماوه. زۆر كه‌س هه‌ن له به‌غدا هێشتا بڕوایان به فیدڕاڵیه‌ت نییه، پێیانوانییه ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بگوازرێته‌وه بۆ شوێنه‌كانی تر یان هاوبه‌شت هه‌یه له حكومه‌تداریدا، جارێ له حكومه‌تی فیدڕاڵی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی وجودی نییه. حكومه‌ت هه‌یه له ئاستی فیدڕاڵی، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌یه، حكومه‌تی پارێزگاكان هه‌یه، كه ئه‌وانه سیسته‌مێكی فیدراڵی پێكدێنن. به‌ڵام كاتێك ده‌سه‌ڵات به‌خراپ ئیستفاده‌ی لێكرا و ئه‌و بیرۆكه‌ی بهمهركهزیكردنی حكومڕانی زاڵ بوو، ئه‌و وه‌خته ئه‌م جۆره كێشانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئێمه هه‌وڵمان داوه به تایبه‌تی ئێستا په‌یوه‌ندیی باشمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه كه هه‌میشه ده‌ڵێ من نیه‌تی ئه‌وه‌م هه‌یه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ و لایه‌نه‌كان راده‌سپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و گفتوگۆ به‌رده‌وام بووه، زیاتر له هه‌موو كاتێك له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو شانده‌كان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و له حكومه‌تی فیدڕاڵیش شاند هاتوه‌ته كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه هێشتا ماون. هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندیی خۆی جێبه‌جێ كردووه، هه‌موو ئه‌ركه‌كانی خۆشی جێبه‌جێ كردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی فیدڕاڵیش له ئاستی به‌رپرسیارێتیی خۆی بێ و ئیتر ڕێز له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
*به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، پرسیاره‌كه‌ی من سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وایه، ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستراتیژی جۆراوجۆری گرتۆته به‌ر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر؟ زۆر سوپاس.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: به‌ڵێ بێگومان، ئێمه هه‌ستمان كردووه به‌وه‌ی كه گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق، له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چه‌نده. هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌یه تۆزێك كه‌متر كاریگه‌ری له‌سه‌ر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له سه‌رچاوه ئاوییه‌كان هه‌ر هی خۆمانن، هی شاخه‌كانی خۆمانن، وه‌رزی باران بارین و به‌فر و ئه‌وانه‌ش زیاتر ئێمه ده‌توانین سوودیان لێوه‌ربگرین. به‌ڵام چۆن ئێمه بتوانین ساڵ به ساڵ سوود له‌م سه‌رچاوه سرووشتییه وه‌ربگرین؟ یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كه داماننابوو ئه‌وه‌بوو كه ئاو گلبده‌ینه‌وه، چه‌ندین به‌نداو و به‌نداوی مامناوه‌ند، به‌نداوی بچووك، پۆند، ئه‌وانه دروست كراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه كه گلده‌درێته‌وه بۆ سوودی هاووڵاتی بێ، بۆ كشتوكاڵ بێ، بۆ گه‌شتوگوزار بێ و كاریگه‌ریی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌مه به‌شێكه له‌و ستراتیجییه‌ی كه زوو هه‌ستیشمان پێكردووه و به‌رنامه‌شمان بۆ دانا و هێشتاش به‌نداوی گه‌وره‌تر هه‌یه كه له به‌رنامه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش جێبه‌جێ بكه‌ین. من پێموایه ئه‌مه یارمه‌تییه‌كی زۆری هاووڵاتیانی كوردستان ده‌دا كه مه‌ترسیی كه‌مئاوییان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا نییه، ئێمه شتی ترمان كردووه بۆ یه‌كه‌مجار و ته‌نیا شوێن له هه‌موو عێراق كه ئه‌و گازه‌ی به‌فیڕۆ ده‌ڕوا له ده‌رهێنانی نه‌وت و ئه‌وانه، ته‌نیا شوێن كه ئێستا ئه‌و گازه وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌كرێ به كاره‌با و وزه له كوردستان ئێمه ئه‌و شتانه‌مان كردووه و كردووشمانه، ئه‌نجامیشی هه‌بووه و به‌شێك له‌م وزه‌یه‌ی ئێستا ئێمه هه‌مانه هه‌رچه‌نده كه‌مه، به‌ڵام له‌و گازه‌یه كه له‌و بیرانه ده‌ردێت. هه‌مووی نا، چونكه له هه‌ندێك شوێن هێشتا ماوه، به‌ڵام ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌مانبووه، به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك بڕیاری زۆر زۆر نادروست درا له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان كه ئێمه نه‌توانین وه‌كوو پێویست سوود له‌و سه‌رچاوه سرووشتییه وه‌ربگرین، تۆزێك شته‌كانی دواخست، به‌ڵام له به‌رنامه‌كه‌ی ئێمه‌دایه كه هه‌موو ئه‌و رێكارانه بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا پیس نه‌بێ و ئه‌م وزه‌یه‌ش یان له جیاتیی ئه‌وه وزه دروست بكه‌ین.
له لایه‌كی تره‌وه دروستكردنی كۆمپانیاكانی ریسایكله، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات هاووڵاتی زیاتر سوود له‌و كه‌ره‌ستانه وه‌ربگرێ، له جیاتی ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی پێ پیس بكرێ، جارێكی تر سوودی لێ وه‌ربگرێته‌وه. ئه‌م شتانه‌شمان دروست كردووه، یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (وێست مانیجمێنت)، یانی بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی كه له شاره‌كاندا هه‌یه و ئێمه به‌رنامه‌ی زۆر گونجاویشمان هه‌یه و چه‌ندین ساڵ دیراساتی له‌سه‌ر كراوه، خه‌ڵكمان ناردووه بۆ یابان، بۆ ئه‌ڵمانیا، بۆ ئه‌مریكا و وڵاتانی تری ئه‌ورووپی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كامه سیسته‌م گونجاوتره بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئێمه په‌سه‌ندی بكه‌ین و به‌كاری بێنین تاوه‌كوو بابه‌تی ژینگه‌پارێزی یان پیسنه‌كردنی ژینگه‌ش ئه‌وه‌ش بخه‌ینه روو.
هه‌روه‌ها دروستكردنی وزه به ئه‌و سیسته‌م و ته‌كنه‌لۆجیا نوێیانه‌ی كه هه‌یه بۆ نموونه وزه‌ی خۆر، هه‌موو ئه‌و به‌رنامانه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومه‌تدا بووه، به‌شێكی كه‌وتۆته كار و به‌شێكی له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردندایه. به‌ڵام له كۆتاییدا خاڵێكی گرنگ هه‌یه، من زۆر جار له كۆبوونه‌وه و دیداری تریش ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه، له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه هاووڵاتی خۆی چۆن به‌شدار ده‌بێ له ژینگه‌پارێزیدا؟ هه‌موو كه‌لتووری، كه‌لتووره ده‌بێ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه بدات هه‌موو كوردستان به ماڵی خۆی بزانێت، كه‌س نایه‌وێ ماڵی خۆی، ناو ماڵی خۆی پیس بكا، كه‌واته وڵاته‌كه‌شت پیس مه‌كه. بۆیه جگه له‌وه‌ی حكوومه‌ت چ ده‌كا، ده‌بێ هاووڵاتیش هاوكار بێ و هاووڵاتیش یارمه‌تیی حكوومه‌ت بدا. ژینگه‌پارێزی شتێك نییه ته‌نیا حكوومه‌ت بیكا، ده‌بێ هاووڵاتیش به‌شدار بێ له‌وه‌ی كه ژینگه‌یه‌كی پاكوخاوێنمان هه‌بێ.
*دوو خاڵی بچووك هه‌یه كه به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م، یه‌ك بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ستتان خۆش بێ و ده‌ستخۆشی له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م، حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر جه‌نابتان بایه‌خی پێ بده‌ن. له‌سه‌ر مینبه‌ری دینی و مینبه‌ری ئیعلامیدا ته‌نها به سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه ناكرێ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هاوكاری نه‌بێ، له مینبه‌ری دینی و مینبه‌ری ئیعلامی بۆ پێشخستنی هۆشیاریی خه‌ڵك له بابه‌تی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له پاراستنی ژینگه، به سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه ناكرێ، زۆر گرنگه ئه‌و دوو مینبه‌ره بایه‌خی پێ بده‌ن، له‌وێوه خه‌ڵك قسه‌یان لێ وه‌رده‌گرێ. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شی كۆتا ئه‌گه‌ر توركمانه ئه‌گه‌ر مه‌سیحییه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانی كورد ئه‌ركێكی هه‌یه، ئه‌و دووی هه‌یه و سێی هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ بزانێ چۆن كار بكا. به‌داخه‌وه ده‌ڵێم حكوومه‌ت موقهسر بووه له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن. ناكرێ ئێمه چوار ساڵ پێنج ساڵ دابنیشین هیچ نه‌كه‌ین، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هه‌مووی له 20 رۆژ چڕ ببێته‌وه، ئیشی ئه‌ندام په‌رله‌مان چاودێری و یاسادانان و به‌دواداچوونی كاروباری خه‌ڵكه، به‌ڵام ئیشی ئه‌وه نییه بچێ سه‌نگه‌ر سهنگهرانێ بكات، ئه‌وه‌ش وایكرد كه بووه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆتا و تێكدانی. چونكه به‌ڕاستی مامۆستا فه‌رمووی ئێمه لێره شانازی ده‌كه‌ین به بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری و ئارامیی ئێرانه، له‌بیرمان نه‌چێ خه‌ڵكێكی زۆریش هه‌یه چاوی پێ هه‌ڵنایه‌ت و هه‌وڵی تێكدانی ده‌دا، له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ندێك لایه‌نیش پێشوازیی له‌و فكره‌یه ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم مومكینه ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌یه خۆی به‌شێكه له‌وه
سه‌رۆكی حكومه‌ت: ئێمه شانازی ده‌كه‌ین كوردستان وڵاتی هه‌موومانه و پێكهاته‌ی جیاوازی تێدایه، ئه‌وه‌ی جه‌نابت باست كرد كه نه‌مانی كۆتای پێكهاته‌كان هۆكارێك بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێ، حه‌قه خه‌ڵك هه‌مووی بزانێ كه هۆكاری نه‌هێشتنی كۆتاكان چی بووه؟ سكاڵایه‌ك له لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه درایه دادگای فیدڕاڵی و كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆتایانه نه‌مێنن، شانازیش ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئێمه نه‌مانهێشت، ئێمه كۆتاكانمان لابرد، به شانازییه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌ك ئه‌وه بێ كه بابه‌تی مناقه‌شه بێ.
پێموایه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه بوو، جارێ هۆكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونكه پێش هه‌ڵبژاردن 11 به سفڕ ده‌بوو، كه‌واته پارتی 11 ده‌نگی كۆتای له‌گه‌ڵ بووه پێش ئه‌وه‌ی بچینه هه‌ڵبژاردن! باشه به‌ڵام ئه‌مه پێموانییه خاڵێكی نه‌رێنی بێ له‌سه‌ر پارتی، ده‌بێ پارتی شانازیی بكا به‌وه‌ی كه بووه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی پێكهاته‌كان كه توركمان و كریستیانه‌كان ئه‌وه‌نده متمانه‌یان به پارتی بووه و بوونه‌ته هاوپه‌یمانی له رابردوو، كه لایه‌نی تر نه‌یتوانیوه ببێته جێی ره‌زامه‌ندی و بڕوای ئه‌م پێكهاتانه، خه‌تای خۆیانه، خه‌تای خۆیانه خۆ پارتی به‌وه‌ی كه بڕوای به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه هه‌بووه، بڕوای به مافی ئه‌م پێكهاتانه هه‌بووه، وای كردووه ئه‌م پێكهاتانه له پارتی نزیكتر بن. به‌ڵام هۆكارێكی تر نه‌بووه كه ئه‌م 11 كۆتایه هاوپه‌یمان بن له‌گه‌ڵ پارتی، كۆتای پارتی نه‌بوون، كۆتای پێكهاته‌كان بوون. لابردنی كۆتاكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی، لێدان بووه له مافی پێكهاته‌كان و من ئه‌م گله‌ییه‌م له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بووه، له زۆر جاریش باسمان كردووه كه دانیشتنیشمان كردووه، ده‌بوایه چونكه له‌سه‌ر مافی تاكه‌كه‌س قسه ده‌كرێ، مافی مرۆڤ، ئه‌ی مافی نه‌ته‌وه؟ ئێ خۆ ئه‌وانه نه‌ته‌وه‌ن، باسی توركمان ده‌كه‌ی، باسی كلدان ده‌كه‌ی، باسی ئاشووری ده‌كه‌ی، باسی سریان ده‌كه‌ی، باسی ئه‌رمه‌ن ده‌كه‌ی، ئه‌مانه با پێكهاته‌یه‌كی بچووك بن له ڕووی ژماره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ن، ناكرێ تۆ بۆ خاتری بابه‌تێكی سیاسی پێشێلی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان ئایینێكی تر بكه‌یت. پێموایه ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌بوو كه كرا، به‌ڵام ده‌كرێ له په‌رله‌مانی داهاتوو جارێكی تر ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی كه كراوه راست بكرێته‌وه.
ئێمه داكۆكیمان كرد له‌وه‌ی كه ناكرێ ئه‌م پێكهاتانه به‌شدار نه‌بن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، بۆیه هه‌ر به ئیسڕاڕی ئێمه، وای لێهات پێنج كورسی له كۆتاكان بگه‌ڕێنه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌م 100 كورسییه، پێنجیان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م پێكهاتانه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش ده‌بێ راست بكرێته‌وه چونكه دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، پێكهاته‌كان، ده‌بێ تهوزیعێكی دادپه‌روه‌رانه بێ، ئه‌وه نه‌بێ بۆ خاتری لایه‌نێكی سیاسی كورسییه‌كان له‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش بكرێن.
*له هه‌رێمی كوردستان له سۆران، په‌روه‌رده له ئاستێكی ههرهباڵادایه له په‌روه‌رده و فێركردن. به‌ڵام ژینگه و شوێنی خوێندن و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌و سنووره‌ن، وه‌كوو پێویست نییه، سوپاسی جه‌نابت ده‌كه‌ین ئه‌و شۆڕشه ئاوه‌دانییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌بووه، په‌روه‌رده‌ش لێی به‌ده‌ر نه‌بووه، من داوا ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران لێره‌وه له‌و به‌رنامه‌یه‌وه موژده‌یه‌ك بدا به سۆران كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوچه‌رخی نوێ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ولێر له سۆران دروست بكرێت. خوا ته‌مه‌ن بدات و له كابینه‌ی ده‌یه‌م به‌رده‌وام بیت، ئه‌وه‌ت لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین. ئه‌وه یه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك، دووه‌م، ئایا حكوومڕانی له هه‌رێمی كوردستان ئاسانه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت: سۆران شارێكی گرنگه و هه‌ر شارێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه ئاستی په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌موو كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ین. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌تی كه‌رتی په‌روه‌رده بكه‌ین، ته‌ندرووستی بكه‌ین، هه‌موو كه‌رته‌كانی تر، ده‌بێ داهاتمان هه‌بێ. داهاتی زیاترمان هه‌بێت. كه‌واته سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه بووه ئێمه چۆن بتوانین داهاتی خۆمان زیاتر بكه‌ین تاكوو ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ستمان، له‌م كه‌رتانه خه‌رج بكه‌ین و زیاتر بیخه‌ینه خزمه‌تی هاووڵاتیانه‌وه. بابه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌كان، بابه‌تی په‌روه‌رده و فێركردن، بابه‌تی ته‌ندروستی، بێگومان هه‌مووی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌كار دێته‌وه، ئێستا سۆران شوێنێكه كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، به تایبه‌تی له رووی گه‌شتوگوزاری، شوێنێكی زۆر زۆر سه‌رنجڕاكێشه، نه‌ك ته‌نیا شاری سۆران به‌ڵكوو ده‌ورووبه‌ریشی، مه‌نتیقه‌ی باڵه‌كایه‌تییه، سیده‌كانه، ره‌واندوزه، هه‌موو ئه‌و شوێنانه، گه‌لی عه‌لی به‌گه. ئێمه پرۆژه‌یه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌ی گه‌شتیاریمان هه‌یه بۆ ئه‌و سنووره كه وا ده‌كات داهاتی ئه‌مه جارێكی تر به‌شێكی زۆری هه‌ر بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سۆرانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه و وای لێ ده‌كا ئێمه ورده ورده ده‌بێ ئاستی شاره‌كانمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، ته‌نیا پایته‌خت نا، هه‌موو شاره‌كان، هه‌ر شاره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی پێ بدرێ، له هه‌موو كوردستان به‌بێ فه‌رق و جیاوازی. هه‌ر شارێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، یه‌كێك هه‌یه بۆ كشتوكاڵ به‌كار دێ، یه‌كێك هه‌یه بۆ گه‌شتوگوزاره یه‌كێك هه‌یه بابه‌تی پیشه‌سازییه، ئێمه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌مان ده‌وێ بۆ شاره‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه و گرنگی پێ بده‌ین، له‌مه دروستكردنی په‌روه‌رده و بینایه و باڵاخانه كه بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیمكانیاتانه‌ی به‌رده‌ستی حكوومه‌ت به‌ش بكات، ئێمه زیاتر له هه‌موو شتێك گرنگیی به كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌ده‌ین چونكه زۆر زۆر گرنگه ئێمه خه‌ڵكێكی به‌توانا، گه‌نجی به‌توانا به‌رهه‌م بێنین كه سبه‌ی خۆیان بتوانن كاریگه‌رییان هه‌بێ له پێشخستنی وڵاته‌كه‌یان و زیاتر خزمه‌تی حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆیان و خزمه‌تی خۆیان بكه‌ن.
بابه‌تی دووه‌م كه ده‌ڵێی حكومڕانی ئاسانه یان نا؟ ناوه‌ڵڵا ئاسان نییه. ئاسان نییه چونكه ئه‌مانه‌ته، هه‌ڵگرتنی ئه‌مانه‌ت گرانه، من كه هاتم و سوێندم خوارد، هه‌وڵم داوه ئه‌و سوێنده‌م له‌به‌رچاو بێ به‌رامبه‌ر به خوا، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك، به‌رامبه‌ر به ویژدانی خۆم بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان، له هه‌موو قۆناغه‌كان كه سه‌ختیش بوون، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌م له‌بیر بووه كه نابێ به هیچ جۆرێك موساوه‌مه له‌سه‌ر مافی خه‌ڵكه‌كه بكه‌ین. بۆیه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌مانه‌ته‌كه‌ت وه‌رگرت، ئه‌و باره قورسه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت، بۆیه ئاسان نییه.
*ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م جه‌نابی سه‌رۆك بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته، من خۆم دانیشتووی شاری هه‌ولێرم، مامۆستا‌م له شاری هه‌ولێر، به‌ڵام به‌ڕاستی دڵم له لای خه‌لیفانه، خه‌ڵكی قه‌زای خهلیفانم، ده‌ستخۆشیت لێ ده‌كه‌م و له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه جوانانه‌ی بۆ قه‌زای خه‌لیفان كران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من پێویسته بیڵێم وه‌ك داواكاریی له جه‌نابتان، قه‌زای خه‌لیفان گه‌وره بووه، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشی نییه، وه‌كوو بینایه، وه‌كوو پزیشكی پسپۆڕ. زۆرجار وا هه‌یه ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ نموونه رووداوی وا دێ، ده‌بێ له هه‌موو رووداوه‌كان نه‌خۆشه‌كان بچنه شاری سۆران یان بچنه هه‌ولێر، جاری وا هه‌یه نه‌خۆش تا ده‌گاته شاری سۆران یان ده‌گاته هه‌ولێر، له‌وانه‌یه ته‌ندروستی به ڕاده‌یه‌كی وا تێك بچێ هه‌تا ئه‌وه‌ی گیانیش له‌ده‌ست بدا. یان ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شاری خه‌لیفانن له بۆ گچكه‌ترین نه‌خۆشی ده‌بی سه‌ردانی شاره‌كانی دیكه بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر موژدهیهكیان بده‌یێ نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان بۆ بكه‌ن.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: نه‌خۆشخانه‌ی لێ نییه؟
*نه‌خۆشخانه‌ی لێیه به‌ڵام پزیشكی پسپۆڕی لێ نییه و بیناكه‌شی زۆر كۆنه و بچووكه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وا دروست بكرێ كه هه‌موو جۆره پسپۆڕییه‌كی لێ بێ و نه‌شته‌رگه‌ریی تێدا بكرێ، ئێمه سوپاستان ده‌كه‌ین. هه‌رچه‌نده من خۆم له شاری هه‌ولێر داده‌نیشم به‌ڵام دڵم له‌وێیه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: ته‌واوه، له‌گه‌ڵ وه‌زیر قسه ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه.
هاووڵاتی: من چالاكوان و ئه‌ندامی سه‌نته‌ری رۆشنبیریی ئاشووریم له دیانا له پێكهاته‌ی مه‌سیحی، زۆر سوپاس بۆ دیداری به‌ڕێزتان جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران. ده‌ستخۆشی له جه‌نابتان ده‌كه‌م به بڕیاردان به بوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بڕیارێكی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، دوو داواكاریم له به‌ڕێزتان هه‌یه، یه‌كه‌م داوا له به‌رێزتان ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی داهاتوو ئینشائه‌ڵا ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه. داواكاریی دووه‌میش به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كابینه‌ی داهاتوو ئینشائه‌ڵا دیسان ده‌نگ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی داهاتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی زیاتر گرنگیی به پێكه‌وه‌ژیان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بتوانین ئه‌و وڵاته جوانه، ئه‌و وڵاته ئارامه، ئه‌و وڵاته ئاوه‌دانییه به‌ره‌وپێش ببه‌ین و كوردستان هه‌ر ئاوه‌دان بێ و زۆر سوپاس.
سه‌رۆكی حكومه‌ت: زۆر سوپاس، ئینشائه‌ڵا، خوا دوعات قه‌بووڵ بكات.
PM:11:05:08/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت