قوباد تاڵه‌بانی‌: یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی ستۆپی به‌ پارتی كردووه‌


 وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مجاره‌یان پارتی له‌ دۆخێكی شڵه‌ژاودایه‌ و تووشی‌ بووه‌ به‌ تووش یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه‌وه‌".


قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ئه‌م وێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "له‌ناو خزمانی حه‌وزی شێروێت و ده‌ڤه‌ری مه‌نگوڕایه‌تی ڕوونم كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مجاره‌یان پارتی له‌ دۆخێكی شڵه‌ژاودایه‌ چونكه‌ هه‌م ناتوانێت وه‌ك جاران ده‌نگی ساخته‌ بخاته‌ ناو سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ و هه‌م تووشی بووه‌ به‌ تووش یه‌كێتییه‌كی به‌هێزه‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ستۆپی به‌ پارتی كردوه‌ و هاوسه‌نگی هێزی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان و به‌ ده‌نگی خه‌ڵكیش رێڕه‌وی حكومڕانی راست ده‌كاته‌وه‌".


PM:08:44:08/10/2024


















ئه‌م بابه‌ته 1540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت