عه‌لی باپیر: دابه‌شكردنی كوردستان بۆ زۆنی زه‌رد و سه‌وز دواكه‌وتووییه‌


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ دابه‌شكردنی كوردستان بۆ زۆنی زه‌رد و سه‌وز دواكه‌وتووییه‌، ده‌شڵێت: "حكومه‌ت و هه‌رێم به‌ زوڵم ده‌ڕووخێت، نه‌ك به‌ ئۆپۆزسیۆن ".

 

عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی‌ حزبه‌كه‌ی له‌ كه‌لار وتی: "كاتێك كه‌ ئێمه‌ به‌ بوێرانه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كان ده‌ست ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر برینه‌كانی خۆمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دڵسۆزین بۆ خه‌ڵك و وڵاتمان".

وتیشی‌: "دڵسۆزانه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرین له‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌بردن به‌و شێوازه‌ نابێت و حكومه‌ت و هه‌رێم به‌ زوڵم ده‌ڕووخێت".
 
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ زه‌رد و سه‌وز هه‌ڵه‌یه‌. ئێمه‌ یه‌ك میلـله‌تین و كراوین به‌ چوار پارچه‌، هه‌ر پارچه‌یه‌كیشی به‌ وڵاتێكه‌وه‌ لكێندراوه‌".
 


PM:07:30:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو