عەلی رەئوف: هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی گرێبەستبوونیان وەردەگرن


وێستگەنیوز_

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە شایستە داراییەکانی وانەبێژان بۆ مانگی شەشی 2024 دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەی گرێبەست بوون بۆ مانگی نۆ وەردەگرن.

رۆژى 25ـی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست کە ژمارەیان نزیکەى 38 هەزار کەسن.

دوای ئەو بڕیارە وەزارەتی پەروەردە لیستی مامۆستایانی گرێبەستی رەوانەى وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمى کوردستان کرد و رایگەیاند،  "لەسەرەتای مانگى ئەیلولى 2024ـەوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەی گرێبەستیان بۆ خەرجدەکرێت بەگوێرەی رێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019".


PM:01:12:08/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو