شاسوار عه‌بدولواحید: پارتی و یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه مووچه نامێنێت و بارودۆخ زۆر خراپتر ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه پارتی و یه‌كێتی له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه مووچه نامێنێت و بارودۆخ زۆر خراپتر ده‌بێت، ده‌شڵێت: "ده‌نگدان تاكه رێگه‌یه بۆ رزگاربوونی هاوڵاتیان".
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له دیبه‌یتێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك رایگه‌یاند كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمسیۆنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی نییه و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه به زۆر به یه‌كێتی و پارتی ئه‌نجام ده‌درێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاودێری ده‌كات".
شاسوار عه‌بدولواحید وتی: "پارتی و یه‌كێتی خراپه‌كاریی نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان نه‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت رزگاریان بێت ئه‌وا پێویسته به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هاوڵاتیان ده‌زانن هه‌ڵوێستی نه‌وه‌ی نوێ چۆنه و به ئه‌زموون سه‌لماندویانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدان و نه‌وه‌ی نوێ هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی لایه‌نه‌كانی تر دووباره ناكاته‌وه".
وتیشی: "هاوڵاتیان به‌شداریی بكه‌ن و ده‌نگ بده‌نه نه‌وه‌ی نوێ، به دڵنیاییه‌وه حكومه‌ت ده‌گرینه ده‌ست، نه‌هێشتنی بێكاریی گه‌نجان یه‌كه‌م كارمان ده‌بێت و له رێگه‌ی بوژانه‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانه‌وه هه‌لی كار و دامه‌زراندن بۆ هاوڵاتیان ده‌ڕه‌خسێنین، قه‌رزی بچووك ده‌ده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن بیرۆكه‌ی كارن".
له به‌شێكی تری دیبه‌یته‌كه‌دا باسی له‌وه كرد كه "به‌ڵێنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی هێزی یه‌كه‌م بن و حكومه‌ت بگرنه ده‌ست به به‌شداری هاوڵاتیان له هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی نه‌وه‌ی نوێ ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له هه‌رێم و به‌غدا داوایان لێكرا به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن به‌ڵام ره‌تیان كرده‌وه، نه‌وه‌ی نوێ ئاماده نه‌بوو له په‌رله‌مانێكی نایاسایی دابنیشێت و په‌رله‌مانتاره‌كانیشیان خانه‌نشینییان ره‌تكرده‌وه، نه‌وه‌ی نوێ به‌شداری چه‌ندین هه‌ڵبژاردنی كردووه و پله و پۆستی ره‌ت كردووه‌ته‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی و پارتی نه‌مێنن پێویسته هاوڵاتیانی ناڕازی ده‌نگ بده‌ن به نه‌وه‌ی نوێ، به دڵنیاییه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌وه‌ی نوێ ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی زۆر زیاتر ده‌بێت و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری دروشمی لابردن و جێگرتنه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بووین".
هاوكات رایگه‌یاند كه "هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موویان سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی نین و به‌شێكی زۆریان دژی ده‌سه‌ڵاتن، له هه‌ڵبژاردنی پێشوو له كۆی 380 هه‌زار هێزی ئه‌منی پارتی و یه‌كێتی، ته‌نها 80 هه‌زار ده‌نگیان هێناوه، پارتی و یه‌كێتی لاواز بوون و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ریان گۆڕاوه".
وتیشی: "له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك پارتی و یه‌كێتی شه‌ڕێكی میدیایی ساخته دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ده‌نگ بهێنن له دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی یه‌كتر و پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه".
شاسوار عه‌بدولواحید پێیوایه كه "ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی بمێننه‌وه مووچه نامێنێت و بارودۆخ زۆر خراپتر ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "پارتی و یه‌كێتی هه‌رچیان وت و به‌ڵێنی هه‌رچیاندا درۆ ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتێك منداڵ و كاسبكار بكوژێت من چۆن رێزی لێبگرم و قسه‌ی زبر له‌دژی نه‌كه‌م؟
شاسوار عه‌بدولواحید راشیگه‌یاند كه " وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ ته‌نها له خودا و خه‌ڵك نزیكین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرینه ده‌ست، باج له‌سه‌ر هاوڵاتی كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و له قه‌رزه‌كانیان خۆشده‌بین، له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكده‌كه‌وین بۆ ته‌وتین و چاره‌سه‌ركردنی مووچه، خزمه‌تی سه‌رجه‌م شاره‌كان ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌مان بۆ گه‌نج ده‌بێت و هه‌رگیز كارێك ناكه‌ین متمانه‌ی هاوڵاتیان بدۆڕێنین".
AM:12:35:08/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت