عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌یكه‌ن ترسنۆكییه‌كی زۆردارانه‌یه
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی لیستی ره‌وتی هه‌ڵوێست له بازنه‌ی سلێمانی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی 'وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن' كه له لایه‌ن ئارام سه‌عید پێشكه‌شده‌كرێت و شه‌وانه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی وێستگه‌نیوز له فه‌یسبووك په‌خشده‌كرێت، رایگه‌یاند كه بڕیاریانداوه و به‌شێكه له به‌رنامه‌كه‌یان كه ناچنه هیچ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام "له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی فراوان، جا ئه‌م به‌ره‌یه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت یان ئۆپۆزسیۆن ده‌بێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت: "نه‌وشیروان مسته‌فا له 2009دا گه‌وره‌ترین بزاوتی سیاسی به فۆرمێكی نوێ كه هێزی جه‌ماوه‌ر بوو دروست كرد، جیاواز له هێزی رێكخستن و چه‌كداری پارتی و یه‌كێتی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌پێی ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی له‌به‌رده‌ستمدایه، بڕێكی زۆری پاره له عێراقه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه و پێموایه تێكڕا نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلاره كه 13 ملیار دۆلاری له‌ڕێگای چوار بانكه‌وه كه له هه‌ولێرن براوه‌ته ده‌ره‌وه و دیارنییه له كێوه چووه بۆ كێ، ده‌پرسم نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی وه‌ڵامم بده‌نه‌وه".
وتیشی: "ده‌مانه‌وێت بناغه‌ی كارێكی سیاسی عه‌قڵانی تۆكمه دابنێین واته هێزێكی سیاسی عه‌قڵانی جددی، ره‌خنه‌ی ورد، به‌دائیلی عه‌قڵانی به‌پشوودرێژانه مامه‌ڵه‌كردن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ژماری من بۆ فه‌رمانبه‌ران و گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر زۆر خراپه، بۆیه هه‌ر له یه‌كه‌م چركه‌وه دژی بووین. له هه‌موو ناكۆكییه‌كی سیاسی نێوان فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، هه‌ژماری من ناتوانێت هیچ بكات، هه‌ژماری من هه‌مان سیستمی مووچه‌ی پێشووه و هیچی نه‌گۆڕیوه، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بیهێنێت، پاره‌كه ده‌خه‌نه ئامێرێكه‌وه كه دابه‌شی ده‌كات و رێژه‌یه‌كی بۆ خۆی ده‌بات. هه‌ژماری من هیچ نییه و هیچ شتێكی نوێ پێشكه‌ش ناكات".
وتیشی: "هیوادارم یه‌كێتی راست بكات كه ده‌ڵێ دژی هه‌ژماری منه، به‌ڵام باوه‌ڕم پێی نییه، كاتێك ئێمه هه‌موو مه‌ترسییه‌كانی هه‌ژماری من-مان بڵاوده‌كرده‌وه یه‌كێتی فشاری له هێزی ئه‌منی و پێشمه‌رگه ده‌كرد تا به‌زۆر هه‌ژماری من پڕبكه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ له چه‌مچه‌ماڵ و دوێنێ له بانكی توی مه‌لیك له سلێمانی و پێرێ له هه‌ڵه‌بجه فۆڕمی هه‌ژماری من به خانه‌نشینان پڕكراوه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد كه "قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانێت نووسراوێك بكات بڵێت به پشتبه‌ستن به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هه‌ژماری من هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه و ئه‌وه‌شی كارتی كردووه و وه‌ری نه‌گرتووه‌ته‌وه، وه‌ری نه‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌شی كردوویه‌تی كاری پێناكرێت و بلۆك ده‌كرێت. پاشان پارێزگاری و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌توانن به ئاسانی لانی كه‌م مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی ته‌وتین بكه‌ن. لقی بانكی ره‌شید و رافیده‌ین ئاماده‌ن بێنه سلێمانی به‌ڵام 13 موڵكیان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، موڵكه‌كانیان بده‌نه‌وه. نووسراو بكرێت دێن داتا و ئاماره‌كانیان بدرێت و مووچه ته‌وتین بكرێت".
سه‌رۆكی لیستی ره‌وتی هه‌ڵوێست له بازنه‌ی سلێمانی ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌رباره‌ی ته‌وتین ده‌یڵێت ختووكه‌دانی هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكه".
له به‌شێكی تری به‌رنامه‌ی وێستگه‌ی هه‌ڵبژاردن، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی: "پارتی و یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌یان سه‌روو 200 ملیۆن دۆلاریان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخان كردووه كه به‌شێكی بۆ كڕینی خه‌ڵكه و له رۆژانی ئاینده‌دا خه‌ڵك كڕین زۆر زیاد ده‌كات. هیوادارم خه‌ڵك پاره‌كه‌یان لێوه‌ربگرێت و ده‌نگیشیان پێنه‌دات".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌یكه‌ن ترسنۆكییه‌كی زۆردارانه‌یه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشووتردا هه‌موو هێزی چه‌كداری سنووری یه‌كێتی ده‌نگی پێدراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن قسه‌م كردووه‌ن ئه‌م ده‌نگه حساب ناكرێت. ئه‌م ده‌نگدانه تێست نییه، بۆ ترساندنه. به هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كان وتراوه ده‌بێت كۆپی كارتی ده‌نگدانی خۆیان خێزانیان ببه‌ن و دوای پێیان ده‌زانن كه ده‌نگیان به كێ داوه، به‌ڵام راست نییه و پێشیان نازانن، پێیان وتوون ده‌بێت ره‌سمیان بۆ بگرن و ره‌سمه‌كه‌یان بۆ ببه‌نه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌شداری بكه‌ن، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر، خه‌ڵك نه‌چن بۆ ده‌نگدان پارتی و یه‌كێتی ده‌بنه‌وه زۆرینه و ببنه‌وه زۆرینه ئه‌م جاره زۆر بێ منه‌ت ده‌بن و مه‌به‌ستیانه خه‌ڵك بایكۆت بكات".
راشیگه‌یاند كه "پارتی زۆرینه‌كی بێمنه‌تی هه‌بوو، ئێستا له هه‌موو كه‌س زیاتر دڵنیایه كه ئه‌م زۆرینه‌یه ناهێنێته‌وه بۆیه به‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر نامورتاحه، پێموایه یه‌كێتی-ش وه‌زعی باش نییه ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات راست نییه و رەوتی هەڵوێست موفاجەئەی ئەم هەڵبژاردنە دەبێت".
PM:10:44:07/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت