قوباد تاڵه‌بانی‌: ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا و سه‌رۆك بافڵ‌ به‌ هه‌موو هێز و تواناوه‌ پشتوپه‌نای گه‌نجان ده‌بن


وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا و سه‌رۆك بافڵ‌ به‌ هه‌موو هێز و تواناوه‌ پشتوپه‌نای گه‌نجان ده‌بن.


قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك ئه‌م وێنانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "ئه‌مانه‌ گه‌نجانی خوێنی گه‌رم و خۆبه‌خشی یه‌كێتیین له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی ئازیز، بڕیاریان داوه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی هات و نه‌هاتی هه‌نده‌ران بگرنه‌به‌ر، كوردستانه‌كه‌یان بكه‌نه‌ وڵاتی  به‌دیهێنانی خه‌ون و رۆئیای گه‌نجانه‌یان".

ده‌شڵێت: "ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا و سه‌رۆك بافڵ له‌رێگه‌ی راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌ی حكومڕانییه‌وه‌ به‌ هه‌موو هێز و تواناوه‌ پشتوپه‌نای گه‌نجانی كوردستان ده‌بن".



PM:09:00:07/10/2024
















ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت