ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: (ئیتربه‌سه) پرۆژه‌یه‌كه بۆ راستكردنه‌وه‌ی فه‌شه‌لی 33 ساڵ حكومڕانی له هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
میدیای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/10/2024، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكی لیستی 148 و ژماره‌یه‌ك له‌پاڵێوراوه‌كانی بازنه‌ی سلێمانی، سه‌ردانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد‌و له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌كانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند كه "وه‌ك هێزێكی سیاسی ئه‌ركمانه ڕێگری بكه‌ین له ئه‌نجامدانی سته‌م و سته‌مكاران و داكۆكیكار بین له‌به‌ده‌ستهێنانی مافی هاوڵاتیان و مافخوراوه‌كان".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ده‌ڵێت: "بۆیه دروشمی (ئیتربه‌سه)مان به‌رزكرده‌وه و ئه‌و دروشمه شیعارێكی سیاسی نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی فه‌شه‌لی 33 ساڵ حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا".
هه‌روه‌ها له‌و دیداره‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌مێژووی حزبه‌كه‌ی كرد و وتی: "لیستی 148 پرۆژه‌یه‌كه كه زیاتر له 30 ساڵ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێم خزمه‌تی كردووه و ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه و گرفت كراینه‌وه و به‌ناهه‌ق خوێنیان ڕژاندین كه تاوان له‌وه گه‌وره‌تر نه‌بووه، ویستیان ڕامانكێشن بۆ چه‌ندین شه‌ڕ و پیلانی نه‌خوازراو، به‌ڵام به‌خۆڕاگری و حیكمه‌ت توانیمان سه‌رجه‌میان تێپه‌ڕێنین".
روو به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم وتیشی: "حكومه‌ت و كه‌رامه‌تی خۆتان و باوباپیرانتان خسته‌ژێر پرسیاره‌وه، دۆسته‌كانتان هه‌مووی ڕه‌نجاند و دڵی ناحه‌زانتان خۆش كرد. ئه‌مه ڕاست نیه كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه ئیتربه‌سه دروشمێكی ئه‌م قۆناغهیهو دواتر ده‌بێته پرۆژه‌ی كاری سیاسیمان بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".
له‌كۆتای دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند كه "چوونه په‌رله‌مان و له‌مینبه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان داكۆكیكردن له‌مافی هاوڵاتیان ئه‌ركێكی پیرۆزه‌و یه‌كێكه لهجیهاده سه‌رده‌میه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پۆلێك پاڵێوراوی ده‌ستپاك و ڕاستگۆ‌و به‌ئه‌زمون و خاوه‌ن كه‌فائه‌ت و شاره‌زامان هه‌ریه‌ك له‌بوارێكدا به‌ربژێر كردوه له‌لیستی 148 ی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و چاوه‌ڕێی هیمه‌ت و هه‌وڵ و كۆششی هاوڵاتیانین بۆ سه‌رخستنیان".
PM:07:12:07/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت