زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، سەلام عومەر، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ نەوتی سپی لە ناوچەکانی پێنجوێن، ماوەت، گەرمەک و عەربەت و دوکان دابەش دەکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات.
AM:09:56:07/10/2024
ئهم بابهته 5636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت