سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێباكن و (54) مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزارن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بێباكن و (54) مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزارن، ده‌شڵێت: "حكومه‌ت و حوكمڕانی پڕبووه له قه‌یران".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی وتی: "ئێستا حكومه‌ت و حوكمڕانی پڕبووه له قه‌یران و له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ناوخۆی به‌شێك له حزبه‌كانیش پڕ بووه له قه‌یران".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت: "هه‌موو قه‌یرانه‌كانیش كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان كردووه".
راشیگه‌یاند كه "ده‌سەڵات هەر ڕۆژەو کەناڵێکی تەلەفزیۆنی دەکاتەوە لەکاتێکدا 54 موچە قەرزارن و بێ باکن چاوەڕێشن خەڵک دەنگیان پێ بدات".
PM:08:50:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت