قوباد تاڵه‌بانی: له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ساخته‌كاری ناكرێت
وێستگه‌نیوز-
له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال رایگه‌یاند كه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو به ده‌نگی مردوو و خه‌ڵكی ئاواره لایه‌نێك براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت و لەم هەڵبژاردنەدا ساختەکاری ناکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له چوارچێوه‌ی كه‌مپینی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، هه‌ردوو ناحیه‌ی هێرۆ و هه‌ڵشۆ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له سنووری پشده‌ر به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ دانیشتوانی هه‌ردوو ناحیه‌كه كۆبووه‌وه.
له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناحییه‌كانی هێرۆ و هه‌ڵشۆ، قوباد تاڵه‌بانی باسی له جیاوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ساخته‌كاری ناكرێت و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به ساخته‌كردنی ده‌نگی مردوو و خه‌ڵكی ئاواره‌وه هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بدات".
لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال باسی له دۆخی یه‌كێتیشی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "یه‌كێتی له سه‌رده‌می سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانیدا، زۆر جیاوازه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئێستا یه‌كێتی یه‌كده‌نگ و یه‌ك بڕیاره و سه‌رۆكی یه‌كێتیش به‌وه ناسراوه كه خاوه‌نی به‌ڵێنی خۆیه‌تی و هه‌ر به‌ڵێنێك بدات، جێبه‌جێی ده‌كات".
روونیشیكرده‌وه كه "وه‌كچۆن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، به‌ڵێنی به كه‌ركوكییه‌كان دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنێت و پارێزگارێكی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك داده‌نێت و جێبه‌جێی كرد، وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا چه‌ندین به‌ڵێنی دیكه‌ی جێبه‌جێ كردوه و هاوسه‌نگی هێزی گه‌ڕانده‌وه، ئه‌مجاره‌ش به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی له هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ربۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان به ده‌نگدان به یه‌كێتی پشتگیری سه‌رۆك بافڵ بكه‌ن بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گۆڕانكاری له هه‌رێمی كوردستان و جگه له یه‌كێتی، هیچ لایه‌نێكی دیكه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت خواستی گۆڕانكاریشیان هه‌بێت، كه‌ره‌سته‌ی پێویستیان نییه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له شێوازی حكومڕانی له كوردستان. هه‌ربۆیه سه‌رخستنی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌رگا به‌ڕووی ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كاته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و داوای ده‌كه‌ن".
PM:07:20:06/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت