ماوەی پێشکەشکردنی زانکۆلاین درێژکرایەوە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لەپێناو دەرفەتی زیاتر بۆ ئەوانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕ نەکردووەتەوە، ماوەی پێشکەشکردن لە سیستەمەکە بۆ 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە.

ئەمرۆ شەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى پۆلی 12ـی ئامادەیی، کە تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینییان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە بەتایبەت دەرچووانى 12ـی ئامادەیی لە کەرکووک، شنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 24 کاتژمێری دیکە درێژ بکرێتەوە.

دەشڵێت: سیستەمی زانکۆلاین تا کاتژمێر 12ـی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە وەک دوا دەرفەت بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی درێژ کراوەتەوە.

دووپاتیشیکردووەتەوە، "ئەمە دواین دەرفەتە و چیدیکە ماوەى زانکۆلاین درێژ ناکرێتەوە."

هەروەها لە هەمان کاتدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ داوا لە دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەکات، ئەوانەی کە تا ئێستا فۆڕمەکەیان پڕنەکردووەتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 کاتژمێردا پەلە بکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.


PM:08:31:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت