دانا ئەحمەد مەجید: دەبینە ئۆپۆزسیۆنێک کە لە ئاست چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان بێت


وێستگەنیوز_

دانا ئەحمەد مەجید، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەکە، لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی ڕەوەندی کوردی و فراکسیۆنەکان کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی پاش کۆبوونەوەکە، ئامانجی سەرەکی بریتیی بووە لە تاوتوێکردنی دواین ئامادەکارییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 114ـی بزوتنەوەی گۆڕان. لەو چوارچێوەیەدا، "رێکخەری گشتی بەشداربووانی ڕاسپارد هەموو توانای رێکخراوەیی و جەماوەری خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی سەردەمیانە و سەرکەوتنی کاندیدەکانی لیستی 114ـی بزووتنەوەی گۆڕان."

دانا ئەحمەد مەجید رایگەیاند: بزووتنەوەی گۆڕان بەرچاوی ڕوونە بۆ قۆناغی داهاتووی سیاسیی هەرێم، وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەچینە ناو خەڵک و نوێنەرایەتی داخوازییەکانی هاونیشتمانیان دەکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبینە ئۆپۆزسیۆنێک، کە لە ئاست چاوەڕوانی کۆمەڵگەی کوردستان و داخوازییەکانی گۆڕانخوازان بێت."

لە میانەی پێشکەشکردنی وتارەکیدا، دانا ئەحمەد مەجید دەڵێت: "دڵخۆشین لە بە پیرەوەهاتنی چەندان کارەکتەر و کەسایەتی و دامەزراوە بۆ دوایین پەیامی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەو هەنگاوانە سەرەتای بەهێزبوونەوەی گۆڕانە بە پشتیوانی خەڵک و دەستەبژێری سیاسیی".


PM:08:00:05/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت