هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ لایەنێک بەتەنها ناتوانێت 1+50ـی دەنگەکان بهێنێت
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ شەممە 5ـی 10ـی 2024، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، پرۆسەى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان تاوەکو ئێستا "بەشێوەیەکى ئارام بەڕێوەدەچێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا، هیچ لایەنێک بەتەنها ناتوانێت 1+50ـی دەنگەکان بهێنێت، بۆیە پێویستە لایەنەکان رەچاوى لایەنى بەرامبەربکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێد دەکەم بانگەشە بەهێمنی بەڕێوەبچێت و دووربێت لە بەریەککەوتنی لایەنەکان، لە جیاتی ئەوەی لە کۆتاییدا بە دڵشکاوانە لەگەڵ یەک دانیشین، با لەمسەرەوە دڵێک دروستبکەین، هەموومان خزمەتی بکەین.
پارێزگاری سلێمانی ئاشکراشیکرد، بانگەشەی هەڵبژاردن تاوەکو ئێستا "بەشێوەیەکى ئارام بەڕێوەدەچێت".
لایەنە سیاسییەکان لە هەوڵدان بۆ گەیاندنی پەیامەکانیان و کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەران بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە رۆژی 25ـی مانگی رابردوو بانگەشە دەستیپێکرد و تاوەکو 15ـی ئەم مانگە بەردوام دەبێت. لە پاشاندا رۆژی 18ـی مانگ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت و دوو رۆژ دواتر و لە 20ـی تشرینی یەکەم دەنگدانی گشتی ئەنجام دەدرێت.
PM:06:07:05/10/2024
ئهم بابهته 1348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت