عەلی باپیر: ئەم دەسەڵاتە رادەگرین لە چەواشەکاریی خەڵک
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە لە کەرنەڤاڵی لیستی کۆمەڵی دادگەریی لە سلێمانی لەبارەی دروشمی حزبەکەیان رایگەیاند، "کە دەڵێین رایاندەگرین مەبەستمانە ئەم دەسەڵاتە رادەگرین لە چەواشەکاریی خەڵک".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رایاندەگرین بۆ ئەوەی چیتر داهاتی هەرێمی کوردستان تاڵان نەکرێت، هەروەها رایاندەگرین با چیتر پاڵاوگە نایاساییەک خەڵکی کوردستان نەخنکێنیت".
وتی، "رایاندەگرین بۆ ئەوەی خراپەکاری لە کوردستان کۆتایی پێبێت، رایاندەگرین با چیتر دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بێ کار نەبن".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان وتیشی، "رایاندەگرین با قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان زیاتر نەبێت، کە بڕی 34 ملیار دۆلارە".
PM:05:41:05/10/2024
ئهم بابهته 1108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت