جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە ژمارەیەک بڕیاریدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی نائاسایی لە گردی زەرگەتە، مەکۆی سەرەکی ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو لە کۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیاردراوە، بەپێی یەکێک لە بڕیارەکان بێت کە دەڵێت، "ژووری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کە دەستوری ناوخۆی دیاری کردووە، لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام ئەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لە ژێر هەر ناوێکدا ئەنجام بدرێت سەرلەبەری نادەستووری و ناقانونی و نادیموکراتییە".
دەقی راگەیەندراوی جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراو:
ئەمڕۆ شەممە، 5ی 10ی 2024، جڤاتی نیشتیمانیی هەڵبژێردراوی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی نائاسایی لە گردی زەرگەتە، مەکۆی سەرەکی، ئەنجامدا. ئەم بڕیارانە دران:
١- دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان بنەمای کاری یاسایی و ڕێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕانە، ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا دایناوە، پێشێلکردنی دەستور رەتکراوەیە، هەمو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی دەگرینەبەر بۆ جێبەجێکردنی دەستور.
٢- ژووری هەڵبژاردن بەرپرسیارە لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کە دەستوری ناوخۆی دیاری کردووە، لە یەک کاتدا و بە یەک پاکێج ئەنجام ئەدرێت، هەر هەڵبژاردنێک لە ژێر هەر ناوێکدا ئەنجام بدرێت سەرلەبەری نادەستوری و ناقانونی و نادیموکراتییە.
٣- کارکردنی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر بنەمای دەستور و بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانە، مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان گردی زەرگەتەیە، دەرگای دڵ و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەموو گۆڕانخوازان کراوەیە بۆ کاری پێکەوەیی پاڵپشت بە دەستوری ناوخۆ.
٤- سەرەڕای ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری بەشداری کردن یان بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەداوە، جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو بەرپرسیارێتی ئەمری واقیع هەڵناگرێ، ئاشکرایە کاندیدەکانی لیستی (114)ی بزوتنەوەی گۆڕان هاوڕێ و هاوسەنگەر و هەڵسوڕاوی دیاری ئێمەن، بۆیە پشتیوان و هاوکاریان ئەبین بۆ سەرکەوتنیان.
جڤاتی نیشتیمانی هەڵبژێردراو
PM:02:18:05/10/2024
ئهم بابهته 3920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت