ره‌وتی هه‌ڵوێست: مه‌سرور بارزانی به به‌رپرس ده‌زانین له هێرشكردنه سه‌ر بارزان شێروانی
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی ره‌وی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند كه هێرشكردنه‌سه‌ر بارزان شێروانی برای هاوكارو هاوهه‌ڵوێستیان شێروان شێروانی له هه‌ولێر بۆ ئاكرێ ئیدانه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی حكومه‌ت (ماوه به‌سه‌رچوو) به‌به‌رپرس ده‌زانین".
سه‌ردار قادر وته‌بێژی ره‌وتی هه‌ڵوێست به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر بارزان شێروانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "رێگری و هێرشی گروپێكی چه‌كداری ده‌مكدار و جلك ره‌ش، له‌سه‌ر رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزان شێروانی برای هاوكارو هاوهه‌ڵوێستمان شێروان شێروانی له هه‌ولێر بۆ ئاكرێ، ئیدانه ده‌كه‌ین".
سه‌ردار قادر ده‌ڵێت: "هێرش و ئیهانه و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری ئه‌م گروپه كه فه‌رمان له ده‌سه‌ڵاتی باڵای خۆسه‌پێن وه‌رده‌گرن، پێشووتر هه‌مان ئه‌م گروپانه هێرشی له‌م چه‌شنه‌یان كردوه بۆ شه‌هیدكردنی شه‌هید سه‌رده‌شت و شه‌هید ویدادو شه‌هید شوكری رێكانی و ده‌یان كه‌سی به‌هه‌ڵۆێستی وه‌كو عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی، بروسك مێرگه‌سوری، ئیبراهیم عه‌باس و ده‌یان رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گر كراوه".
وته‌بێژی ره‌وتی هه‌ڵوێست ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "رێگری له بارزان شێروانی ئه‌مه دوه‌م دووجاره دووباره ده‌بێته‌وه".
راشیگه‌یاندووه كه "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت( ماوه به‌سه‌رچوو) به‌به‌رپرس ده‌زانین و داوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌كه‌ین".
پێشتر ره‌وتی هه‌ڵوێست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینی له هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر برای شێروان شێروانی سه‌رۆك لیستی پێش‌ویی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و بڵاوی كرده‌وه كه "بارزان شێروانی برای شێروان شێروانی له‌لایه‌ن هێزێكی ده‌مامكداری پارتییه‌وه ڕفێنرا و دوای ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر و سوكایه‌ی پێكردنی و دڕاندنی جله‌كانی ئازادیان كردووه".
AM:09:00:05/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت