فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ناوچەی هەرێمی کوردستانیان بۆردوومانکرد


وێستگەنیوز-


ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو ناوچەیان لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بۆردوومانکرد و زیانەکان نەزانراون.


بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4ی تشرینی یەکەمی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بێرمکە لە دۆڵەڕەقەی سنووری سەرکەپکان و دۆڵی وەژێیانی لە سنووری پشدەرەڕەقە بۆردوومان کرد.


هەر بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکانی تورکیا دووجار چیای بێرمکەی لە سنووری سەرکەپکانی قەزای رانیە و جارێکیش دۆڵی وەژێیان لە سنووری پشدەرەڕەقە بۆردوومانکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراوە.






PM:08:34:04/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 4436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت