کۆمیسیۆن ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەتی بە گوێرەی پارێزگاکان بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ هەینی، 4ـی 10ـی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەتی بە گوێرەی پارێزگاکان بڵاوکردەوە و وێستگەکان ژمارەیان 747 وێستگەیە و لە هەشت پارێزگا دەکرێنەوە.
 
لەو بارەیەوە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو ژمارانە کۆی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت دەبن، ناوی ئەو بنکانەش بڵاودەکەنەوە کە دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن رووماڵی هەڵبژاردنی تێدا بکەن".
 
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کۆمیسیۆن دایناون، پارێزگای هەولێر زۆرترین وێستگە و پارێزگای واستیش تەنیا یەک وێستگەی تێدایە.
 
ژمارەی وێستگەکان بەم جۆرەن:
 
هەولێر؛ 306 وێستگە
سلێمانی؛ 276 وێستگە
دهۆک؛ 142 وێستگە
هەڵەبجە؛ 3 وێستگە
بەغدا؛ 10 وێستگە
نەینەوا؛ 5 وێستگە
کەرکووک؛ 2 وێستگە
واست؛ 1 وێستگە
سەڵاحەدین؛ 2 وێستگە
 
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 18ـی 10ـی 2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ دواتریش لە 20ـی مانگ؛ دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.


PM:04:18:04/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو