ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ په‌یامێكی سه‌باره‌ت به كوشتنی گه‌نجێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هاوڵاتییه‌كه‌ی گوندی كۆره‌كی به‌ته‌قه‌ی ئه‌ندامێكی هێزی زێره‌ڤانی كوژراوه، داواكاریشه له‌و كه‌یسه دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێ و تۆمه‌تباری كوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه راده‌ستی یاسا بكرێت و سزا بدرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێكی سه‌باره‌ت به "كوشتنی هاوڵاتیه‌ك له‌شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئێواره‌ی رۆژی پێنجه‌شممه 2024/10/3 هه‌واڵی ئه‌وه‌مان پێ گه‌یشت كه هاوڵاتیه‌ك له‌گوندی كۆره‌كی نزیك شاری هه‌ولێر كوژراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیمی ده‌سته به‌دواداچوونی كرد ده‌ركه‌وت كه هێزێكی زێره‌ڤانی بۆ مه‌به‌ستی لابردن و ڕێگریكردن له ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رپێچی واته (تجاوزات) چوونه‌ته ئه‌و گونده و دوای گه‌یشتنیان و دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزه سه‌ربازیه‌كه به‌فیشه‌ك هاوڵاتیه‌ك بریندار ده‌كرێ و دوای گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات".
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: "ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه و به‌كارهێنانی چه‌ك و تووندوتیژی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه‌ش ده‌كه‌ین كه هیچ پاساوێك ڕێگا نادات بۆ ئه‌و حاڵه‌ته".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئێمه لامان وایه ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وی و موڵكی گشتی و ته‌جاوز هه‌یه پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر یاسا و دادگا و بكه‌رانی ئه‌و كارانه ڕووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه نه‌وه‌ك به‌كارهێنانی توندوتیژی".
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه كه "لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین له‌و كه‌یسه دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێ و تۆمه‌تباری كوشتنی ئه‌و هاوڵاتیه ڕاده‌ستی یاسا بكرێت و سزای خۆی وه‌ربگرێت. وه‌ك ده‌سته‌ش له‌نزیكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌چاودێری كردن و به‌دوا داچونی ئه‌و بابه‌ته".
PM:01:50:04/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 2764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت